رەفعەت عەبدوڵڵا: روانگەی یەكێتی بۆ جیهان روونبكرێتەوە
ی ن ک 05:08 PM - 2025-07-01
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتی
كۆبوونەوەی رەفعەت عەبدوڵڵا لەگەڵ بەشی دەرەوەی مەكتەبی پەیوەندییەكان
رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ لێپرسراو و هەڤاڵانی بەشی دەرەوەی مەكتەبی پەیوەندییەكان كۆبووەوە.
جێگری سەرۆكی یەكێتی، لەدەسپێكی كۆبونەوەكەدا ستایشی رۆڵی بەشی دەرەوەی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی كرد و هەوڵ و چالاكییەكانیانی بەرز هەڵسەنگاند، پاشان لەنزیكەوە رێكخستنەوەی رێكارە حزبییەكان و پێداچوونەوەی جددی بە ئۆرگانەكانی یەكێتی بۆ هەڤاڵان روونكردەوەو وتی: "زەروریەتی ئەم قۆناغەی خەبات، چارەسەری ریشەیی و بوژانەوەی ژیانی حزبیمان بەشێوازی سەردەمیانە لێدەخوازێت".
رەفعەت عەبدوڵڵا راشیگەیاند: "لەژێر رۆشنایی راسپاردە و بەرنامەكانی سەرۆك بافڵ، یەكێتی پەرە بەپەیوەندییەكان و دۆستایەتی لەگەڵ دنیای دەرەوە دەدات و لەوبارەیەوە وتی: "روانگە و دنیابینی یەكێتی روونبكرێتەوە بۆ فراوانكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دۆستەكانمان لەجیهاندا".
جەختی لەوەشكردەوە، مەكتەبی پەیوەندییەكان، كاریگەری زیاتری هەبێت لەسەر كۆكردنەوە و ئاڕاستەكردنی رەوەندی كوردی لەدنیادا، وەك پشتیوانییەكی گەورە و لۆبی بۆ دۆزی رەوای گەلەكەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

