فراکسیۆنی یەکێتی: داوا لەسودانی دەکەین بەپەلە لیژنەیەکی بەدواداچوون دروستبکات
کوردستان 09:11 AM - 2025-07-02
PUKMEDIA
دیمەنی رووداوەکە
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:" ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عیراق و کوردستانە، بۆیە داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت".
لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن لە سنووری سلێمانی، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:" ئیدانەی رووداوەکەی شەوی رابردوو دەکەین، کە لە ناوچەی تاسڵوجەی سلێمانی دوو درۆن کەوتنەخوارەوە ".
راشیانگەیاندووە،"ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عیراق و کوردستانە و ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە".
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا فراکسیۆنى یەکێتى ئاماژەی بەوەشکردووە:" بەهەمانشێوە دوو رۆژ لەمەوبەر پارێزگای کەرکوک بەئامانج گیرا و شەوى رابردووش سلێمانی، هەر بۆیە داوا لە سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین، لیژنەیەکی بە دواداچوونی بەپەلە دروستبکات، بۆ دەرخستنی راستییەکان و دیاریکردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەعات 10:30 ی شەوی رابردوو 1ی7ی 2025، دەنگێکی بەهێز لە نزیک تاسڵوجە بیسترا و دوای ئەوەش ئاگر لەشوێنەکەی کەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

