تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی كۆتاییهات
کوردستان 10:34 AM - 2025-07-06
ميدياكان
تاقیكردنەوە
كۆتا تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەچوو، كە 115 هەزار خوێندكار بەشدارییان تێدا كرد و لە دوو هەزار و 17 ناوەندی خوێندن تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ 6ی 7ی 2025، تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كۆتاییان پێهات و 115 هەزار و 787 خوێندكار لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كرد، كە 84 هەزار و 298 خوێندكار لە بەشی زانستی و 28 هەزار و 865 خوێندكار لە بەشی وێژەیی و دوو هەزار و 624 خوێندكار لە بەشی پیشەیی بوون، هەروەها لە دوو هەزار و 17 ناوەندی خوێندن تاقیكردنەوە ئەنجامدرا.
رۆژی 1ی 6ی 2025، تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی (زانستی- وێژەیی- پیشەیی) خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكان، خولی یەكەم بۆ ساڵی خوێندنی (2025/2024) دەستیپێكرد.
جێی ئاماژەیە، شەوی 13ی 6ی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ناسەقامگیری دۆخی ناوچەكە، لە رۆژی 14ی 6ی 2025 وە هەموو تاقیكردنەوەكانی لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكان و قوتابخانە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان و تاقیكردنەوەكانی وەزاری پۆلی 12 ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكانیشی دواخست، دواتر رۆژی 22ی 6ی 2025، بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنەوەكان دەستیان پێكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

