یەكێتی بەڵێنەكانی لە كەركوك جێبەجێ دەكات
کوردستان 10:08 AM - 2025-07-08
تایبەت
پڕۆژەی نوێكردنەوەی رێگەی كەركوك-قەرەهەنجیر
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رێگای پارێزگار و ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە، بەڵێنەكانی خزمەتكردنی كەركوك جێبەجێ دەكات، لە ئێستاشدا ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەكە خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە گرنگترینیان پڕۆژەی نوێكردنەوەی رێگەی كەركوك-قەرەهەنجیر و كەركوك-پردێ و شەقامەكانی ناو پارێزگاكەیە.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە فراكسیۆنی یەكێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پڕۆژەی نوێكردنەوەی رێگەی كەركوك-قەرەهەنجیر و كەركوك-پردێ و زۆرێك لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی لە كەركوك ئەنجامدەدرێن، بەرنامەی لیستی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە)، كە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئامادەیكردبوون و پاش پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك و وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن یەكێتییەوە، بەڵێنەكان خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە".
"پڕۆژەی نوێكردنەوەی رێگەی كەركوك-قەرەهەنجیر و كەركوك-پردێ، سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی شارەكانی، كەركوك، سلێمانی، بەغدا هەیە و هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجانی كەركوك دەڕەخسێنێت، جگە لەوەی چاككردنی رێگەوبانەكان ژیانی شۆفێران و سەرنشینان دەپارێزێت و شێوەیەكی شارستانی زیاتر دەبەخشێت بە شارەكە"، پەروین فاتیح وادەڵێت.
راشیگەیاند:"نزیكەی 10 مانگە حكومەتی خۆجێی كەركوك پێكهێنراوە و پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لەو ماوە كەمەدا یەكێتی توانیویەتی لە رێگای پارێزگار و نوێنەرەكانییەوە لە ئەنجومەنی پارێزگا، ژمارەیەكی زۆر خزمەتگوزاری بەبێ جیاوازی پێشكەش بە شارەكە بكات، لەوانەش سەوزكردن و پاككردنەوە و نوێكردنەوەی شەقامەكانی كەركوك، هاوكات لەئێستاشدا چاككردنی رێگاوبانەكانی دەرەوەی كەركوكی خستووەتە كارنامەكەوە".
دوای ئەوەی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لە ناوچە جێناكۆكەكان یەكەمی حزبە كوردستانییەكان بوو، لە كەركوكیش بە بەدەستهێنانی 157 هەزار و 639 دەنگ یەكەمی كەركوك بوو، كە دەكاتە لە 43% ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە و بەمەش بووە خاوەنی 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئەمڕۆش بەرنامەی پێش هەڵبژاردنی دەكاتە كردار و هەموو هەوڵێكی بۆ خزمەتكردنی كەركوك خستووەتەگەڕ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

