كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فده وه‌زارییه‌كه‌ی عیراق دواخرا
کوردستان 11:34 AM - 2025-07-10
ئەرشیف
كۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەكەی عیراق
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی7ی2025 جارێكی دیكه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجام بدرێت، دواخرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌فده وه‌زارییه‌كه‌ی عیراق، له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌نێوان خۆیاندا ئه‌نجامدا، بڕیاربوو ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دواخرا.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران عیراق رۆژی سێشه‌ممه 8ی7ی2025 لهڕاگهیهنراوێكدا دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاند كه، له 6 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی سودانی پێكهاتبوون و به‌پێی راگهیهنراوهكه پێویست بوو له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا ره‌شنووسی هه‌ردوو حكومه‌ت كه بۆ چاره‌سه‌ری مووچه پێشكه‌شیان كردبوو تاوتووێ بكه‌ن و ره‌شنوسێكی گشتگیری لێ به‌رهه‌مبهێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ئه‌نجامدا، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میان دواخرا، هاوكات وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ ئه‌و پرسه ماوه‌ی دوو رۆژبوو له‌به‌غدا بوون، گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
د.لاڤه ئاراس پسپۆڕی ئابووری گشتی له‌لێدوانێكدا به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم گرنگه له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم كۆببنه‌وه‌و بڕیاربده‌ن، چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه به كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌كرێت".
" ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ی پێكهێنراون له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاستی بڕیارداندا نین، بۆیه گرنگه كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵا بن و بڕیاریان تێدا بدرێت "، د.لاڤه ئاراس وایوت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له دوێنێوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌فده وه‌زارییه‌كه‌ی عیراقه‌وه داوای هه‌ندێك زانیاری وردییان له‌باره‌ی مووچه‌وه لێكراوه، ئه‌وانیش داواكارییه‌كانیان گه‌یاندوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و زانیارییانه وه‌فده‌كه بچێته‌وه به‌غداو كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه .
زیاتر له دوو مانگه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه مووچه‌كانیان بۆ نه‌هاتووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا-دا بۆ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون، به‌ڵام تائێستا هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كه بێگومان پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ته‌وتینی مووچه‌خۆران-یش په‌یوه‌ست كراوه به‌ناردنی مووچه‌وه بۆ هه‌رێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
گشتیمان دەوێت
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-28 -
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28



.jpg)



دابەزێنە

