رهفعهت عهبدوڵڵا: رێكخراوهكان بایهخێكی گرنگیان بۆ یهكێتی ههیه
ی ن ک 02:51 PM - 2025-07-12
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ
بۆردی رێکخراوەکان و لێپرسراوی ناوەندەکان کۆبوەوە و ئەرکە سەرەکییەکانی ئەمڕۆی خەباتی
رێکخراوەیی لەژێر رۆشنایی گۆڕانکارییە بڕیار لێدراوەکاندا رونکردەوە و رایگەیاند،
گۆڕانکارییەکان سەنگ و قورسایی دەگەڕێننەوە بۆ سەرجەم ئۆرگانەکان.
لەکۆبونەوەکەدا کە (فریال عەبدوڵا) ئەندامی سەرکردایەتی
(ی.ن.ک) ئامادەی بوو، رەفعەت عەبدوڵڵا، کار و چالاکیەکانی سەرجەم ناوەندەکان و رۆڵی
هەڤاڵانی لەبۆردی رێکخراوەکان بەباش هەڵسەنگاند و باسی لەبەرنامەی رێکخستنەوەی ئۆرگانە
جیاوازەکانی یەکێتی و نوێبونەوەی حزب و گونجان لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆدا کرد.
جێگری سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان،
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یەکێتی هەمیشە لەگەڵ گۆڕاو و پێدراوە نوێیەکانی سەردەمدا خۆی
گونجاندوە و لەوبارەیەوە وتی: "گۆڕانکارییە خێراکان ئاماژەی ئەوەن، دەبێت بەزووترین
کات خۆمان کۆبکەینەوە، هەتا لەئایندەی کاری رێکخراوەیی و هەڵمەتی گەشەپێدان و کەمپینی
داهاتوو دوانەکەوین".
رەفعەت عەبدوڵڵا باسی لەوەکرد، بۆردی رێکخراوەکان
بایەخێکی گرنگی هەیە، بۆ یەکێتی و چۆنیەتی بەستنەوە و قوڵترکردنەوەی خەباتی رێکخراوەیی بەخزمەتی گشتیەوە بۆ زامنکردنی بەردەوامی سەرکەوتنەکانمان ئەرکێکی هەنوکەییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

