لە كەركوك زەوی بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت
کوردستان 03:56 PM - 2025-07-15
PUKMEDIA
كەركوك
بە بڕیاری پارێزگاری كەركوك زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە لە شارەكە دابەشدەكرێت و شوێنەكەش دەكرێتە گەڕەكێكی سەردەمیانە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش رایدەگەیەنێت: "بۆ دابەشكردنی زەوییەكان لیژنە پێكهێنراوە و بەپێی خاڵبەندی دەبێت".
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، ئیمزای لەسەر بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە كرد و لیژنەیەكی باڵاشی لە نۆ فەرمانگەی شارەكە بۆ دابەشكردنی زەوییەكان پێكهێناوە، كە مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنەكانی (عەرەبی، كوردی، توركمان، سریانی) دەگرێتەوە و سودمەندی بڕیارەكە دەبن.
لەو بارەیەوە، پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی خاڵبەندی دەبێت و لە رێگای فۆڕمێكەوە دەبێت، كە تەنها ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە بۆیان هەیە فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە كە ساڵی خزمەتیان لە پێنج ساڵ كەمتر نییە، هەروەها چەند لایەنێكی دیكەش وەك خاڵ و ئاستی بڕوانامە و باری خێزانی لە بەرچاو دەگیرێن".
"پێش بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەپێدانی پارچە زەوی بە مامۆستایانی عیراق، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لەگەڵ دەستبەكاربوونی هەوڵیداوە زۆرترین خزمەتی مامۆستا بكات و ئاوڕی جدیان لێبدرێتەوە، بۆیە لەگەڵ بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، هەوڵدراوە لە كەركوكیش زەوی بەسەر مامۆستایاندا دابەشبكرێت و شوێنەكەش گونجاو بێت، بەشێوەیەك شیاوی خزمەت و ماندووبونی مامۆستایان بێت و تەواوی خزمەتگوزارییەكانی بۆ دابین بكرێت"، پەروین فاتیح وایوت.
ئاماژەی بەوەشكرد: "لیژنەیەكی لاوەكی لەسەر ئاستی نەتەوەكانی كەركوك بۆ دابەشكردنی زەوییەكان پێكهێنراوە، بۆ ئەوەی تەواوی مامۆستایانی شارەكە بێجیاوازی سودمەند ببن، هەروەها لیژنەیەكیش لە فەرمانگەكان پێكهێنراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە".
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راشیگەیاند: "تاوەكو ئێستا هیچ شوێنێك دیارینەكراوە، چونكە كەركوك ناوچەیەكی هەستیارە و نابێت زەوییەكان كشتوكاڵیبن و لەناو مادەی 140دا بن، هەروەها گرنگە لەناو شاردا بێت و بتوانرێت پێش دروستكردنی خانوو تێیدا تەواوی خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بكرێن".
ئەمەش لە كاتێكدایە، لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا، مامۆستایانی كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عیراق داوایان كرد پلەیان بەرزبكرێتەوە و زەوی نیشتەجێبوونیشیان پێبدرێت، پاشان داواكارییەكەیان گەیەندرایە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و رەزامەندی لەسەر داواكارییەكەیان درا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

