لێکتێگەیشتنی نوێ لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دێتە ئاراوە
کوردستان 12:43 PM - 2025-07-16
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەدوای سەردانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ بەغدا و کۆبوونەوە
لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عيراق لێکتێگەیشتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا هاتە
کایەوە و ئەنجومەنی وەزیرانیش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند:"پێشوازیی لەو
لەیەکترتێگەیشتنە دەکەین"، هاوکات "بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو
لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان بنێرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە
16ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی تەوەر و بابەتی کۆبوونەوەکە کرا، کە تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی
بارودۆخی دارایيی هەرێمی کوردستان و رێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ،
سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات سەرۆک وەزیران
و جێگری سەرۆک وەزیران، وردەکاريی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا
تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم
هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە،
ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی
ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، مووچە و
شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

