سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: سەركەوتنمان بەرھەمی یەکڕیزیمانە
کوردستان 10:25 AM - 2025-07-18
PUKMEDIA
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دوای کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان ، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لێکتێگەیشتنی نێوانی ناوەند و
هەرێمی پەسەند کرد، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش رایدەگەیەنێت:" لە ئەنجامی
یەکڕیزی کوردەوە بووە".
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، لە وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە، رایدەگەیەنێت:" لەدوای کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بەئـامادەبوونی
هەریەك لەبەرێزان کاك مەسعود بارزانی و کاك بافڵ تاڵەبانی دوایی لێك گەیشتن
و راسپاردن ، وەفدی هاوبەش بە سەرۆكایەتی كاك بافڵ سەردانیی بۆ بەغدا و لەگەڵ
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
محمد شیاع سودانی ، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان چارەسەرکرا".
"چارەسەری
مووچە دەرخەری یەکڕیزی نێوان ھێز و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستانە ، یەکڕیزی
و یەکگوتاری کورد لەھەموو قۆناغەکان ، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد
و نوێنەرانی کوردستان بووە و دەبێت"، هەرێم کەمال ئاغا وادەڵێت.
ھەوڵی دیپلۆماسی سەرۆك بافڵ پردێکی بەھێزبوو بۆ لێكتێگەیشتن
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە:" ھەوڵە دیپلۆماسیە بەردەوامەکانی سەرۆك بافڵ بۆ بەغدا لەڕابردوو و لە ئـێستادا ، بە سیاسەت و تێڕوانینە نوێیەکانی پردێکی بەھێزبوون بۆ لەنزیكەوە لێكتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەندەكانی بڕیار لەبەغداد ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە پشت ئـەستوور بە بناغە نەگۆڕەکانی یەکڕیزی و ئـاشتی و تەبایی لەنێو خۆی ھەرێم و عیراق وگۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا ،گەڕانەوە بۆ سەرمێزی گفتوگۆ وچەسپاندنی دیموکراسیەتی ڕاستەقینە بە کلیلی چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان دەزانێت".
یەکڕیزی ببێتە ئـامانج وستراتیژێکی نوێ
هەرێم کەمال ئاغا داواشی کردووە:" وەك چۆن بە یەکڕیزی توانرا کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەربکرێت ، پێویستە ئـەمە ببێتە ئـامانج وستراتیژێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تری نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی ، بەتایبەت پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان وپرسی نەوت لەچوارچێوەی یاسای نەوت وگاز و داھاتەکانی نەوت و داهاتەکانی دیکە ، چونکە لێکتێگەیشتن و تەبایی ھەمیشە ھەوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت".
حکومەتی ھەرێم ھەوڵی جددی بدات بۆ حوکومڕانیەکی تەندروست
لە کۆتایشدا، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە:"پشوودرێژی خەڵکی کوردستان ، پەیوەندی بە
مێژووی پڕ سەروەری و ماڵوێرانی و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی خۆیەتی ، بۆیە سەبرو ئارامی
گرت و ڕۆژە ناخۆشەکانیشی تێپەڕاند ، بۆیە دەبێ حکومەتی ھەرێم ھەوڵی بەپەلەو
جددی تر بدات ، بۆ ھەنگاونان بەرەو حوکومڕانیەکی تەندروست ئـیدارەدانێکی ڕاست
دروست بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و خزمەتکردنیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

