پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوا دەكات خوێندكارانی هەرێم لەزانكۆكەكانی عیراق وەربگیرێن
کوردستان 06:37 PM - 2025-07-22
PUKMEDIA
بەدریە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
پەرلەمانتارێكی یەكێتی نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق كردووە و داوا دەكات نمرەی تاقیكردنەوەی تنافسی بۆ پێشكەشكارانی ماستەر و دكتۆرا هەژمار نەكرێت و سەرجەم پێشكەشكارانی هەرێم لە زانكۆكەكانی عیراق وەربگیرێن.
بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق و حكومەتی هەرێم، 100 كورسی ماستەر و دكتۆرایان لە رێكەوتی 17ی 6ی 2025، بۆ پێشكەشكارانی ماستەر و دكتۆرا تەرخانكرد كە دانیشتوی هەرێمی كوردساتانن و رۆژی 30ی 6ی 2025، تاقیكردنەوەی زانستیان ئەنجامدا و بەهۆی كەمی ماوەكەوە، نەیانتوانی بەباشی خۆیان ئامادەبكەن و نمرەی پێویست بەدەستبهێنن و گرفتیان بۆ دروستبوو".
"جگە لە دابەشكردنی ئەو 100 كورسیە كە بەشێوەیەكی گونجاو دابەش نەكراون، كە 25 كورسی بۆ بەشە زانستە مرۆڤاتییەكان و 25 كورسی بۆ بەشە پزیشكییەكانن و 25 كورسی بۆ بەشە ئەندازیەرییەكان و 25 كورسی بۆ بەشە تەكنیكییەكان بوو، لەكاتێكدا 70%ی ئەوانەی پێشكەشیان كردووە لە پسپۆڕی زانستە مرۆڤاتییەكانن و بەمەش لە بەشەكانی تر زۆربەی كورسییەكان بەبەتاڵی ماونەتەوە، بۆیە لەسەر داوای پێشكەشكارانی ماستەر و دكتۆرا نوسراوێكم بەژمارە 180 لە رێكەوتی 20ی 7ی 2025 ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵای عیراق كردووە و داوام كردووە كە نمرەی تاقیكردنەوەی تنافسی هەژمار نەكرێت و سەرجەم پێشكەشكارانی هەرێم وەربگیرێن كە رێژەیان نزیكەی 120 پێشكەشكارە" بەدریە حسێن وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

