سەرۆککۆمار سەردانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 10:05 AM - 2025-07-23
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆمار
سەرۆککۆماری عیراق
سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکەکەی دووپاتدەکاتەوە، ئەندامێکی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لەفراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت:" سەردانەکەی
سەرۆککۆمار بۆ هەڵەبجە پڕ بایەخە".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بڕیارە ئەمڕۆ 23ی7ی2025، د.لەتیف رەشید
سەرۆککۆمار و خانمی یەکەمی عیراق سەردانی هەڵەبجە بکەن، کە سەردانێکی پڕ بایەخ
دەبێت".
"مەبەست لەسەردانەکە
گەیاندنی پیرۆزباییانە بە خەڵکی هەڵەبجە بەهۆی بەپارێزگابوونی شارەکەوە، هاوکات
پشتیوانی خۆیان بۆ ئیمتیازاتەکانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگاکە و خەڵکی شارەکە
دووپاتدەکەنەوە"، چرۆ حەمەشەریف وایوت.
سەردانەکەی سەرۆککۆمار و
خانمی یەکەمی عیراق بۆ هەڵەبجە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێکی
عیراقیی، دادگای فیدراڵی کۆبووە و ئەو سکاڵایانەی رەتکردەوە کە دژی بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە تۆمارکرابوون.
رۆژی 14ی 4ی 2025، پڕۆژەیاسای
بەپارێزگابووونی هەڵەبجە لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا تێپەڕێندرا و
هەڵەبجە بووە 19 هەمین پارێزگای عیراق، هاوكات رۆژی 29ی4ی2025 د.لەتیف رەشید
سەرۆككۆماری عیراق، ئیمزای لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كرد و رۆژی
5ی 5ی 2025، یاسای بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقیدا بڵاوكرایەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە، رۆژی 13ی 3ی 2014 هەڵەبجە بە
رەسمی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك چوارەم پارێزگای كوردستان ناسێندرا
و بووە چوارەم پارێزگا لەدوای هەولێر و سلێمانی و دهۆك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

