بانگەوازێک بۆ پاراستنی رێزی زمانی کوردی لە عیراق دەکرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-07-26
PUKMEDIA
زمانی کوردی
بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە پۆلەکانی ناوچە جێناکۆکەکان ناڕەزایی
لێدەکەوێتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت.
ژمارەیەک رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ لەژێر ناوی (بانگەوازی پاراستنی رێزی
زمانی کوردی لە عیراق) یاداشتنامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاندووە:" وەزارەتی
خوێندنی باڵای عیراق بەنادەستوریی و ناقانوونی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە
پۆلەکانی ناوچە جێناکۆکەکان داوە و لەو رێگەیەوە خوێندکارانی کوردیزمانی بێبەش
کردووە لەوەی داوای روونکردنەوە بە زمانی کوردی بکەن".
ئاماژەشیان بەوەکردووە:"ئێمە پێمان وایە بیرکردنەوەی لەم جۆرە
مەترسی گەورەیە لەسەر پێکەوەژیان و هەروەها ناکۆکە لەگەڵ یاسا بەرکارەکان و بڕیارەکە
ناکۆکە، لەگەڵ چەندان یاسای عیراقی فیدڕاڵ و لە سەرووی هەمووشیانەوە دەستووری
هەمیشەیی، چونکە بە گوێرەی دەستوور هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی زمانی رەسمیی
کۆماری فیدڕاڵیی عیراقن و هیچ دامودەزگایەکی حکومی دەسەڵاتی سنووردارکردنی زمانە رەسمییەکانی
دەوڵەتی نییە".
"ئەمە جگە لەوەی ئەو بڕیارە راستەوخۆ ئاڕاستەی زانکۆکانی ناوچە
جێناکۆکەکان کراوە، کە بە گوێرەی دەستوور دەکەونە چوارچێوەی ماددەی 140 و ئەم
ناوچانە کێشەی قووڵی پێکهاتەکانیان هەیە و ئەم کێشانەش پێویستییان بە چارەسەرە نەک
ئەوەی بەردەوامییان پێ بدرێت و گەورەتر بکرێن، چونکە هەموو هەوڵێک و بڕیارێکی لەم
جۆرە دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکان لە نێوان هاووڵاتییانی کورد و عەرەبدا"،
لەیاداشتنامەکەدا هاتووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد:"ئێمە لەم بانگەوازدا، سەرباری دەربڕینی
ناڕەزاییی قووڵی خۆمان و ئیدانەکردنی ئەم بڕیارە و هەر هەوڵێکی رەگەزپەرستی لەم
جۆرە، داوا دەکەین بە زووترین کات و بەبێ دواکەوتن ئەم بڕیارە هەڵ بوەشێندرێتەوە و
ئیدانە بکرێ و ئەو کەسانەی کە لە پشت ئەم هەوڵانەن ناچار بکرێن بۆ ئەوەی داوای
لێبوردن لە هاووڵاتییان و کوردیزمانان بکەن، هاوکات یاداشتنامەکە کراوەیەو هەر
کەسێکی ناڕازیی دەتوانێت ناو و ئیمزای خۆی زیاد بکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
گشتیمان دەوێت
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-28 -
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28



.jpg)



دابەزێنە

