تۆمەتبارێکی فێڵ و جادوو لەڕانیە دەستگیرکرا
کوردستان 07:15 PM - 2025-08-04
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم،تۆمەتبارێکی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردنی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی لە 50 ژن و پیاو کردبوو.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە:"بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی راپەڕین، توانیان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و لەچالاکییەکەدا تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کەماوەی دووساڵە بەناوی سحر و جادوو، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارە هەڕەشەی لەچەندین ئافرەت و پیاو کردووە".
"تۆمەتبار تەمەنی 25 ساڵانە و دوای دەستگیرکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەستبەسەر سەرجەم ئەکاونت و بەڵگە وێنە و ڤیدیۆکانی گیراوە، لەئێستادا بەماددەی2 لهیاسای قهدهغهكردنی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردن راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە"، لەڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد دەستگیرکراوە، کە لەسەر چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی سحر و جادووکردن پارەی لەچەندین هاووڵاتی وەرگرتووە و دواتریش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەژنەکان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

