دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست رادەگەیەنێت
کوردستان 08:52 PM - 2025-08-06
راگەیاندنى دەزگای ئاسایشی هەرێم
وێنەى دوو تیرۆرستەکە
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەشاری سلێمانی دوو تیرۆریستیان دەستگیرکرد، پیلانیان
ئەنجامدانی تەقینەوە بوو لەیەکێک لەبنکەکانی بەرگری شارستانی.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی
بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، رایگەیاندووە: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای
ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری،
لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و
تەقینەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان، دەستبەجێ توانیان لەئەنجامی بەدواداچوونەکان
شوێنی تیرۆریستان لەشاری سلێمانی دەستنیشان بکەن و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش لە رۆژی 22تا24ى6ى2025 دەستگیریان بکەن و یەکێک لەتیرۆریستەکان کارمەندی
بنکەیەکی بەرگری شارستانی بووە".
"دوای دانپێدانان دەرکەوت
تیرۆریستان بەنیازبوون لەپیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک
لە بنکەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، لەپیلانی دووەمدا لەڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی
بنکەکە تەقینەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەسەرکەوتوویی
توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن" ، لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە.
ئاماژەبەوەشدراوە: "لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەى دووى تیرۆر
دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

