دهزگای ئاسایشی ههرێم زیاتر له 800 كگم مادهی هۆشبهر لهناودهبات
کوردستان 10:49 AM - 2025-08-07
تایبەت
وێنەیەکى کاتى گۆنگرەکە و مادە هۆشبەرەکان
دەزگاى ئاسایشى هەرێم رایگەیاند: "ئەمڕۆ هەڵدەستن بە سوتاندن و لەناوبردنى نزیکەى811 کیلۆگرام مادەى هۆشبەرى جۆر جیارواز".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ى8ی2025 لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند : " ئەمڕۆ بڕى 811 کیلۆگرام لە
مادەى هۆشبەرى جۆر جیاواز دەسوتێنین و لەناویدەبەین، کە لە ماوەى رابردوودا لە
لایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەهێشتنى مادەهۆشبەرەکان لە چەندین چالاکى
سەرکەوتودا دەستیان بەسەردا گیراوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "لیژنەیەکى چاودێرى تایبەتمەند بۆ ئەم مەبەستە
پێکهێنراوە، کە پێکدێت لە نوێنەرانى سەرۆکایەتى دادگاى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەهێشتنى مادەهۆشبەرەکان".
ئەوەشى روونکردەوە: "رێگردەبین لەوەى
هەرێمى کوردستان وەک رێڕەوێکى گواستنەوەى مادەى
هۆشبەر بەکاربهێنرێت و بەهەموو شێوەیەک رووبەڕوى بازرگانانى مادەى هۆشبەر
دەبینەوە".
راشیگەیاند: "بەشێوەیەکى زانستى و پێشکەوتو ئەو مادە هۆشبەرانە لەناو دەبرێن".
سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەوەشى راگەیاند : "بازرگانى کردن بە مادەى هۆشبەر زیادى کردوە، بەڵام بە پێى ئامارەکان بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر بەراورد بە ساڵانى رابردوو کەمى کردووە".
بڕ و جۆری مادەکانی لەناودەبرێن:
مادەی کریستاڵ 398 کیلۆ و 305گرام.
هیرۆین 184 کیلۆ و 117گرام.
تلیاک 147 کیلۆ و 919 گرام.
حەشیش 5 کیلۆ و 938گرام.
45هەزار و 307 دەنک حەبی جۆراو جۆر
مادەی دیکە 74 کیلۆ و نیو
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

