لە کۆبوونەوەیاندا سەرۆککۆمار و پارێزگارى کەرکوک پێکەوەژیانیان دووپاتکردەوە
کوردستان 09:32 PM - 2025-08-09
نوسینگەى راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک
وێنەیەکى کۆبونەوەکە
سەرۆککۆماری عيراق د.لەتیف
جەمال رەشید سەردانى
کەرکوکى کرد، بە مەبەستى بەشدارى کردن لە فێستیڤاڵى "کەرکوک هێمای پێکەوەژیانە"، هەروەها لەگەڵ پارێزگارى کەرکوک و ژمارەیەک لە بەرپرسانى باڵاى
شارەکە کۆبوەوە.
لە راگەیەنراوێکى پارێزگاری کەرکوکدا
ئاماژەبەوەدرا: "د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆککۆمارى عیراق، گەیشتە باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک، بە یاوەریی ئەحمەد فەکاک بەدرانی
وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار، لە لایەن رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
و د.یاوز حەمید جێگری یەکەمی پارێزگار و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ژمارەیەک
لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و یاریدەدەران و راوێژکاران و بەڕێوەبەری بەشەکان
لە پێشوازیاندابوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە دیدارێکدا دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئابووری و
هەوڵەکانی ئیدارەی کەرکوک بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی و پێکەوەژیانیان تاوتوێکراوە".
هاوکات لە راگەیەنراوێکى سەرۆککۆمارى عیراقیشدا ئاماژەبەوەدرا: "لەو دیدارەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پێشخستنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گەشەکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیی بۆیان".
ئەوەش روونکراوەتەوە: "سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگای کەرکوک نموونەیەکی زیندووە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و فرەچەشنی کۆمەڵایەتی، بۆیە پێویست بەوە دەکات کە ببێتە مۆدێلێک بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان و بنیاتنانەوە و گەشەکردن، هەروەها ستایشی قوربانیدانی خەڵکی کەرکوکی کرد و ویستیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و چاندنی بەهاکانی برایەتی و هاوپشتی و هاریکاری".
ئەمەش لە کاتێکدا لە راگەیەنراوەکەى پارێزگارى کەرکوکیشدا ئەوەباسکراوە: "پارێزگاری کەرکوک
جەختی لە پەرۆشی ئیدارە و تیمە حکومییەکەی کردەوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چەسپاندنی
بنەماکانی پێکەوەژیان و گرنگیدان بە کەرکوک کە خاوەنی سامانێکی زۆر و وزەی گەنجە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

