د. بڕیار رەشید: پابەندییەكانی هەرێم بەراورد بە یاسای بودجە كەمترە
کوردستان 12:43 PM - 2025-08-12
PUKMEDIA
دكتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند پێویستی بە هەنگاوی
کرداریی هەیە و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی
رایدەگەیەنێت:" پێویستە هەردوو لایەن پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن، بەتایبەت
هەرێم کە پابەندییەکانی کەمە".
دكتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی
بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە یاسای بوودجەدا هاتووە، کە
پێویستە هەرێمی کوردستان 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردە بکات، بەڵام لە هەنگاوەکانی
دواتر و سەردانەکانی سەرۆک بافڵ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەغدا،
بڕەکەی بۆ 230 هەزار بەرمیل کەمکرایەوە، ئێستاش باس لەوە دەکرێت توانای
بەرهەمهێنان نزیکەی 130 هەزار بەرمیلە، کە 50 هەزار بەرمیلی بۆ هەرێم و 80 هەزار
بەرمیلی رۆژانەشی بۆ عیراق دەبێت.
روونیشی کردەوە؛ پابەندییەكانی
ئێستای حكومەتی هەرێم بە بەراورد بە یاسای بودجەی عیراق كەمە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە لەسەر هەرێم و بەغدا ئەم كێشەیە
لەچوارچێوەی ژمارەكاندا نەهێڵنەوە و هەنگاوی کرداری بنێن و هەردوولا پابەندبن
بەتایبەت هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی رەوانە بکات و دەست بەهەناردەكردنی
نەوتەكەی بكاتەوە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران و هاووڵاتیانیش دووچاری ئەم گرفتانە
نەبنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

