لە کەرکوک رێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەندامانی بایکۆت دەگیرێتە بەر
کوردستان 04:52 PM - 2025-08-28
میدیاکان
ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت دەقێکی یاسایی نیە ماف بە
ئەندامانی ئەنجومەن بدات بایکۆتی دانیشتنەکان بکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە؛ ئەو
ئەندامانەی ئامادە نابن رێکاری یاساییان لەدژ دەگیرێتە بەر.
ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ دەقێکی یاسایی نیە کە ماف بە ئەندامانی ئەنجومەن
بدات، بایکۆتی دانیشتنەکان بکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنەکە داوای کرد ئەندامانی ئەنجومەن بەشداری لە دانیشتنەکانی
کەرکوکدا بکەن، چونکە شتێک نییە بە ناوی بایکۆتەوە، ئەوان فەرمانبەری دەوڵەتن و مووچە وەردەگرن بەبێ ئەوەی کار بکەن.
ئیبراهیم حافز روونیشی کردەوە: ئەنجومەن
بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامەکانییەوە کارەکانی وەستاوە و بەهۆی تەواو نەکردنی
رێژەی یاساییەوە ناتوانێت کۆببێتەوە، بۆیە لە هەفتەی داهاتووەوە رێکاری یاسایی لە
دژی ئەو ئەندامانە دەگرینە بەر کە ئامادەی دانیشتنەکان نابن.
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 16 کورسی پێکدێت و
یەکێتی 5 کورسی بەرکەوتووە، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان 2 کورسی و 6
کورسییەکەی دیکە بۆ فراکسیۆنە عەرەبی و پێکهاتەی تورکمان و کورسییەکیش بۆ
مەسیحییەکانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

