30ى ئابى یەکێتى و 31ى ئابى پارتى
کوردستان 05:00 PM - 2025-08-30
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان
30ى ئابى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و 31ى
ئابى پارتى دوو مێژوون کە یەکەمیان لە پێناو پاراستنى مێژوو و شکۆى میلەتێکە و
دووەمیشیان شکاندنى ئەو شکۆیە و خیانەتى نیشتمانییە.
د.بێستون سابوراوى ئەندامى پێشوى سەرکردایەتى
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بە PUKMEDIA راگەیاند :"لە 30ى ئابى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان و 31ى ئابى پارتى دیموکراتى کوردستان جیاوازییەکى ئێجگار گەورە بەدیدەکرێت،
کە لە 30ى ئابى 1990 یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بڕیاریدا شۆڕش بەردەوام بێت، لە
کاتێکدا بەهۆى رێککەوتنى عیراق و ئێران بارودۆخى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان زۆر
خراپ بوو، بەڵام ئەگەر بەراوردى بکەین بە 31ى ئابەکەى پارتى دەزانین کە چ کارەساتێکى
گەورەى بەسەر میلەتى کوردا هێنا".
راشیگەیاند: "31ى ئابى پارتى ئەو گورزە
کوشندەیە بوو، کە میلەتى کوردى جارێکى دیکە ژێر دەستە کردەوە، بۆیە ئەگەر ئەو
خیانەتە لەهەر میلەتێکى دیکەدا روویبدایە، ئەنجامدەرانى لەسەر ئەو خیانەتە دادگایى
دەکران، بۆیە بکەرانى ئەو خیانەتە بۆ هەتا هەتایە لە ناو تۆمارى رەشى مێژوودا
دەمێننەوە".
ئەوەشیخستەڕوو: "31ى ئاب بەشێک بوو لەو
جینۆسایدەى کە رژێمى سەدام بەرامبەر بە کورد کردى، بۆیە گرنگە ئەم مێژووە تاڵە بۆ
هەمیشە وەبیر ئەنجامدەرانی بهێنرێتەوە و وەک رۆژێکى رەشى میلەتى کورد لێیبڕوانرێت".
29 ساڵ
تێپهڕدهبێت بهسهر خیانهتی 31ی ئابدا كه بهرامبهر خهڵكی ههرێمی كوردستان
به گشتی و دانیشتوانی ههولێر بهتایبهت كرا و پارتی دهبابهكانی رژێمی
دیكتاتۆری بهعسی هێنایه ناو پهرلهمانی كوردستان، ئەو مێژووە بە خیانەتى نیشتمانیی بۆ پارتى لەقەڵەم دەدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

