رەفعەت عەبدوڵڵا: لەهەموو ئاستەکاندا پشتیوان و پشتگیری سەرۆک بافڵ دەکەین
کوردستان 05:39 PM - 2025-08-30
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتی
رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەى هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستە دەکات.
دەقى پەیامەکە:
پیرۆزە لەیەکێتی و یەکێتییەکان
پیرۆزە لەسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
پیرۆزباییەکی گەرم لەیەکێتیەکان و سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، دەکەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک (سەرۆکی هاوپەیمانی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی) ئەم ئەرکە نوێیەی سەرۆکی یەکێتی، هەڵگری ئەو دەلالەتەیە کەیەکێتی لەگەڵ دروشم و ئامانج و بەرنامە دیموکراتیەکانیدا ڕاستگۆو واقیعی بووە.
هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، بۆ ئەم ئەرکە نێودەوڵەتیە گرنگە، وێستگەیەکی نوێیە لەژیانی سیاسی یەکێتی و بەرپرسیاریەتیەکی گەورەشە هەتا ئەرکە دیموکراتیەکانی قۆناغی داهاتوو باشتر و کاریگەرتر ڕابپەڕێنین.
پیرۆزبایی لەخۆمان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ ئەو متمانەیەی (لەناو کورددا، بەسەرۆکی یەکێتی)درا، ئاماژەی ئەوەیە لەعێراق و هەرێم و ناوچەکەدا گرنگی سیاسەتی بنیاتنەرانە و ژیرانەی حزبەکەی مام پێویستیەکی حەتمیە، بۆیە یەکێتیەکان، لەهەموو ئاستەکاندا پشتیوان و پشتگیری سەرۆک بافڵ، دەکەین لەڕاپەڕاندنی ئەم ئەرکە نێودەوڵەتیەدا.
بەو ئەمانەتە مێژووییە پڕ شانازییەی سەرۆک مام جەلال بۆی جێهشتووین، بەردەوامین لەخەبات بۆ یەکڕیزی و چاکسازی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و داکوکیکردن لەجەوهەری پرۆسەی دیموکراسی، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی خۆشگوزەران، کەیەکێتیەکەمان کوردانە و سەردەمیانە پێداگری لەسەر دەکات.
ئەم شانازییە خەڵاتی خەباتی تێکۆشەر و شەهیدە سەر بڵندەکانی یەکێتییە.
جارێکی تر پیرۆزە لەسەرۆک بافڵ و یەکێتیەکان
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

