دەزگای ئاسایش چارەنووسی هاووڵاتییە ئەمریکییەکەی لالەزار ئاشکرادەکات
کوردستان 03:41 PM - 2025-09-05
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:" هاووڵاتییە ئەمریکییەکەی لە لالەزار دەستگیرکرا، لە ئاسایش راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێدەکرێت".
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان،بە کەناڵی گەلی کوردستانی راگەیاند: هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی (برایان ویڵسن) لە شەوی رووداوەکەی لالەزاردا لە 22ی8ی2025 دەستگیرکراوە و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بووە لە دروستکردن و مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بە ناوی (هێزی دووپشک).
وتیشی: وەکو کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی بووە بەو هێزە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە، لەئێستادا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

