حكومهتی ههرێم لیستێكی دیكهی مووچه بۆ بهغدا دهنێرێت
کوردستان 10:23 AM - 2025-09-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئەمڕۆ 9 ی ئەیلوولی 2025 لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا، لە کاتێکدا تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرگرتووە.
هەرێم 120 ملیار دینارى خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
رۆژی 28ى8ى2025 رێکارەکانى ناردنی داهاتی نانەوتی
بۆ عیراق تەواوبوون و 120 ملیار دینارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێم
رایگەیاند: داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی (2025 ) کە بڕەکەی
(12000000000 ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی
دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
وەزارەتی دارایی فیدراڵ زیاتر لە یەک ترلیۆنی بۆ هەریم نارد
لەبەرامبەردا رۆژی 1ى9ى2025 وەزارەتی دارایی و
ئابووری عیراق بڕی (1,007,352,000,000) یەک ترلیۆن و حەوت ملیارو سێ سەدو پەنجاو
دوو ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی
هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژى 2ى9ى2025، لە مانگی 9 دا وەزارەتی
دارایی ئابووری حکومەتی هەریمی کوردستان، بە سێ رۆژ مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی
هەریمی کوردستانی دابەشکرد و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 7 و 8 دیارنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

