لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی پزیشك و ئۆتۆمبێل بۆ تەندروستی قەرەهەنجیر دابیندەكرێت
کوردستان 03:18 PM - 2025-09-09
PUKMEDIA
دیلان غەفور و وەزیری تەندروستی عیراق
وەزیری تەندروستی عیراق، لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، رەزامەندیی لەسەر دابینكردنی پزیشك و كارمەند و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی نەخۆش بۆ بنكەی تەندروستی قەرەهەنجیر دەربڕی.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند: بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێكی تەندروستی و چارەسەركردنی چەند كێشەیەك لە پارێزگای كەركوك، سەردانی وەزیری تەندروستی عیراقم كرد.
راشیگەیاند: بە سوپاسەوە وەزیری تەندروستی عیراق رەزامەندیی لەسەر چەند داواكارییەكمان دەربڕی كە بە نووسراو ئاڕاستەمان كرد، لەوانەش دابینكردنی ئامێرێكی تایبەت بە چارەسەركردنی پاشماوەی پزیشكی بۆ شاری كەركوك، هەروەها دابینكردنی پزیشك و كارمەند بۆ بەشی ژنانی بنكەی تەندروستی قەرەهەنجیر و دابینكردنی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بە گواستنەوەی نەخۆش بۆ هەمان بنكە كە پێویستییەكی گرنگ بوو بۆ خەڵكی قەرەهەنجیر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

