دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی کۆچبەری نایاسایی رادەگەیەنێت
کوردستان 08:49 PM - 2025-09-10
نوسینگەى راگەیاندنى دەزگای ئاسایش
وێنەیەکى کاتى ئۆپراسیۆنەکە
بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، توانیان بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و 6 کەس بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دەستگیربکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ى9ى2025 بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە، کە کۆپیەکى بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رایگەیاند: بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، توانیان بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و 6 کەس بەتۆمەتی هاوکاریکردنی دەستگیربکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو: دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بەقاچاغ هێنانە ناوەوەی هاووڵاتی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان، بەبڕیاری دادوەرەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا شەوی 14ى8ى2025 بازرگانێکی هێنانی کۆچبەری نایاسایی و 6 تۆمەتباری هاوکاری دەستگیربکەن و لەچالاکییەکەدا 14 هاووڵاتی کۆچبەری نایاسایی لەکاتی هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستگیرکران کە لەناو بارهەڵگرێکدا شاردرابوونەوە.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە: لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 39 لەیاسای مانەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

