وتەبێژی یەکێتی:پارێزگاری کەرکوک زۆرترین خزمەتی شارەکەی کردووە
کوردستان 12:44 PM - 2025-09-15
PUKMEDIA
پارێزگاری کەرکوک و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان
ئەمڕۆ 15ی9ی2025،
وتەبێژی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ گەیاندنی پەیامی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان سەردانی شاری کەرکوکی کرد و رایگەیاند:" شاری کەرکوک
شاری هەمووانە، بەجۆرێک دەتوانین تێیدا خزمەتی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بکەین"،
لەبەرامبەریشدا پاریزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، "دڵخۆشم بەوەی سەرۆک بافڵ
و یەکێتی گرنگیپێدانیان بۆ کەرکوک زۆرە".
کەرکوک شاری هەمووانە
کاروان گەزنەیی وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ شاری کەرکوک، لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:هۆکاری هاتنمان دووپاتکردنەوەی سیاسەتی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی
نیشتمانیی وکوردستانە، کە شاری کەرکوک شاری هەمووانە، بەجۆرێک دەتوانین تێیدا
خزمەتی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بکەین.
راشیگەیاند: پارێزگاری
کەرکوک زۆرترین خزمەتی بە شارەکە کردووە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە، ئێمە بەکردار وەڵامی
هەموو ئەو پڕوپاگەندانە دەدەینەوە، کە بۆمان دروستدەکرێت.
وتەبێژی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن
بەشداربن لە ئەنجومەنی پارێزگا، چونکە پێمان وایە سیاسەت لەناو ئەنجومەنەکە دەکرێت
نەک سۆشیال میدیا، داواکارم دەست لەناودەست بین و نەهێڵین لە کەرکوک ناکۆکی هەبێت
و پەیامی سەرۆک مام جەلال بۆ ئاشتی و برایەتی هەڵبگرین و بەپێشکەشکردنی زۆرترین پرۆژە
هاوکاری پارێزگار بین.
یەکێتی زۆرترین گرنگی بە کەرکوک دەدات
هەر لەکۆنگرەکەدا، رێبوار
تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: هاتنی وتەبێژی کەرکوک نیشانەی گرنگیپێدانی یەکیتیی
نیشتمانیی کوردستانە بۆ شاری کەرکوک، بەخۆشحاڵییەوە لەسەردانەکەیدا لەنزیکەوە
لەسەر دۆخی ئێستای کەرکوک گفتوگۆمان کرد و دڵخۆشم بەوەی سەرۆک بافڵ و یەکێتی
گرنگیپێدانیان بۆ کەرکوک زۆرە.
راشیگەیاند: سەبارەت بە
کێشەی قەرەباڵغی بازگەکان، لەئێستادا بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سیستمێک
دیاریکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبلی بارهەڵگر لەبازگەکانی سەرتاسەری عیراق و
بڕیارەکە لەلایەن حکومەتی خۆجێی کەرکوکەوە نەدراوە، دوای ئەوەی پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیم لەگەڵ فەریق عەبدولکەریم سودانی سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
ئەنجامدا لەسەر ئەو بابەتە، بڕیاریدا لەم هەفتەیەدا لیژنەیەک بنێرێت بۆ دۆزینەوەی
چارەسەری خێرا نەهێشتنی قەرەباڵخی بازگەكان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

