دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سعودییە دەستگیرکران
کوردستان 09:55 PM - 2025-09-15
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەهاوکاری دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەوڵاتی سعودیە دەستگیرکران.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، دوای بەدواداچوونی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی عیراق و وڵاتی سعودیە، لەسەر دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، کە خەڵکی پارێزگای (صلاح الدين )و خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە حەج و عومرەن و ماوەی ٦ ساڵە کاری بازرگانی ماددەی هۆشبەریان کردووە لەنێوان عێراق و سعودیە و تورکیا و چەند و
وڵاتێکی کەنداو.
راشیگەیاندووە:بازرگانان لەڕێگەی پاسەکانەوە ماددەکانیان بەشێوازێکی شاراوە و بەتەکنیکی جۆراوجۆر گواستۆتەوە، ئەم چالاکییە بەهاوکاری و زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەوڵاتی سعودیە لەشاری (مەدینە) ئەنجامدرا، توانرا دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و دەستبەسەر بڕی ( 142)کیلۆگرام ماددەی ( کریستاڵی شل ) بگیرێت.
دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ماددە هۆشبەرەکان لەدەروازەی سنوری (عەر عەر) گەیەنراوەتە ناو خاکی ووڵاتی سعودیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

