هاتووچۆی سلێمانی پلانی خۆی بۆ دەسپێكی نوێی خوێندن رادەگەیەنێت
کوردستان 10:35 AM - 2025-09-18
راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
هاتووچۆی سلێمانی، پلانی خۆی سەبارەت بە دەسپێكی وەرزی نوێی خوێندن بڵاوكردەوە و داوا لە شۆفێران دەكات رەچاوی خێراییەكان بكەن لەناوچەكانی نیشتەجێبوون و بەردەم ناوەندەكانی خوێندن، داواش لەو شۆفێرانە دەكات كەمنداڵ و خوێندكاران دەگوازنەوە، رەچاوی ژمارەی یاسایی خویندكاران لەناو پاسەكانیاندا بكەن.
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، پلانی خۆی بۆ شۆفێران و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە دەسپێكی وەرزی نوێی خوێندن بڵاوكردەوە و رایگەیاند: هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەكان بۆ ناوشاری سلێمانی لەڕێگەی بازگەكان و سنووری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە رۆژی یەك شەممە 21 ی 9ی 2025، لە سەعات 7:30 بۆ 8:30 جگە لە رۆژانی هەینی قەدەغەیە، بە مەبەستی كەم كردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆ، جێبەجێكردنی ئەم كارەش لە ئەستۆی مەفرەزەكانی بەشی هاتووچۆی بازگەكان و هەردوو هاتووچۆی ناوشار (رۆژهەڵات و رۆژئاوا )جێ بەجێ دەكرێت، جگە لە قەدەغەكردنی هاتنە ناوەوە، لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێت بەرامبەر هەر سەرپێچیەكی تر.
راشیگەیاند: داوا لە شۆفێران دەكەین رەچاوی خێراییەكان بكەن لەناوچەكانی نیشتەجێبوون و بەردەم سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و ئاگاداری زیاتریان هەبێت بۆمنداڵان و پیادە رەوەكان.
هاتوچۆی سلێمانی داواش لەشۆفێرانی ئەو پاسانە دەكات كەمنداڵ و خوێندكاران دەگوازنەوە، رەچاوی ژمارەی یاسایی خویندكاران لەناو پاسەكانیان بكەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن و رێگا بە منداڵان نەدەن بەشێك لەجەستەیان لەجامەكان دەربكەن و لەجێی خۆیان دابنیشین، لەكاتی سەركەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابجانەكان ئاستەنگ و لۆد دروست نەكەن و مەفرەزەكانی هاتووچۆی ناوشار لەكاتی سەرپێچیكردنی شۆفێرەكان لێپرسینەوەی یاسایی دەكەن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

