بەهەوڵی پارێزگاری کەرکوک کێشەی بازگەکان چارەسەرکرا
کوردستان 03:27 PM - 2025-09-20
راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ لیژنەکەی بەغدا لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەی بازگەکانی کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت: کێشەی بازگەکانی کەرکوکمان چارەسەرکردووە
و لەمەبەدوا میکانیزمێکی نوێی کارکردن لەبازگەکان جێبەجێدەکرێت، هاوکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان فەریق سامی سودانی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کارووباری گواستنەوە و گومرگ و وەفدێکی یاوەری سەردانی کەرکوکیان کرد و لیژنەیەکیان پێکهێنا .
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ
لیژنەکەی عیراق سەردانی سەرجەم بازگەکانمان کردوو گفتوگۆمان لەسەر چارەسەرکردنی
کێشەی بازگەکان کرد و رێککەوتین لەسەر پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی نوێی کارکردن
لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە، ئەمەش لەپێناو باشترکردنی دۆخی هاتووچۆ لە بازگەکانی
کەرکوک.
راشیگەیاند: میکانیزمەکە بەجۆرێکە، ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە کراوەن
هێڵێکی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە کە نەوەستن و راستەوخۆ بڕۆن، هاوکات ئەو ئۆتۆمبێلانەشی
کە داخراو و بچوکن هێڵێکی تایبەتی دیکەیان بۆ کراوەتەوە و کارئاسانی تەواوەتییان بۆ
دەکرێت، هەورەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کەرەستەی هاوردەکراویان پێیە بەجیا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و بەزووی ریککارە یاساییەکانیان بۆ تەواو دەکرێت.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەر بازگەیەک ئامێرێکی
سۆنەرمان زیاد کردووە و لەداهاتووشدا هەوڵدەدەین ژمارەکەی زیاتریش بکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 20ی9ی2020 رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک،
پێشوازی کرد لە فەریق سامی سودانی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کارووباری
گواستنەوە و گومرگ، کە لەسەر داوای پارێزگاری کەرکوک بە مەبەستی چارەسەرکردنی
گرفتی بازگەکان سەردانی پارێزگاکەی کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

