دەزگای ئاسایشی هەرێم سێ تیرۆرست دەستگیردەکات
کوردستان 10:07 PM - 2025-09-21
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عیراق و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان لەسنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی (سێ)تیرۆریست دەستگیربکەن و بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا کێوماڵی ناوچەی شوان ئەنجام بدەن.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە: لەڕۆژی 18ی9ی2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عیراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد توانرا شوێنی (دوو)تیرۆریستی تر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەردوو تیرۆریست دەستگیرکرا، کەلەماوەی ڕابردوو چەکداری داعش بوون و لەئێستاشدا کاری ڕێکخراوەییان بۆ داعش کردوە و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بیری توندڕەویان بڵاوکردوەتەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە 21ی9ی2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا، توانیان لەسنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوان ئەنجام بدەن و چەندین شوێن و حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبەرن.
راشیگەیاندووە: لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی (2)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

