ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی پارێزەری ژینگەیە و پشتیوانی رێکخراوەکانی ئەو بوارەیە
کوردستان 03:31 PM - 2025-09-25
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)
وێنەیکى کۆبوونەوەکە
ڕفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز کۆبوەوە و رایگەیاند، چالاکیەکانتان کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و هیوای خواست وەک هەمیشە بەشدارییەکی کاراتر و فراوانتر بکەن، سەبارەت بە هۆشیاری ژینگەیی، بەتایبەتی لەناوەندەکانی خوێندندا، لەوبارەیەوە وتی:" ژینگە موڵکی هەموانە و دەبێت هەموومان پارێزگاری لێ بکەین".
هاوکات پاڵپشتی و پشتیوانی یەکێتی لە پاراستنی ژینگە و کۆمەڵەکەیان وەک رابردوو دووبارەکردەوە.
هەمان رۆژ، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەکۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان و ستایشی هەوڵ و چالاکیەکانیانی کرد، کەبەردەوامن لەپەرەپێدان بەتوانا و بەهرەی توشبوانی ئۆتیزم.
لەکۆبونەوەکەدا کە فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ڕفعەت عەبدوڵڵا، پشتیوانی و پاڵپشتی یەکێتی بۆ کۆمەڵەکەیان دووپاتکردەوە و هەوڵ و کاری کۆمەڵەکەی بەمرۆڤانە و پیرۆز وەسفکرد و رایگەیاند، پێویستە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار هاوکار و پشتیوانێکی گەورەتان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

