ئەو کچە کوردەی وەزیری دەرەوە و سەرۆکی سوریای ترساند
کوردستان 04:23 PM - 2025-09-25
deutschland.de
دوزين تيكال
لەپەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کچە رۆژنامەنوسێکی کورد دەردەکەوێت
کە دەچێتە لای ئەحمەد شەرع و پرسیاری کەمینەکانی سوریای لێدەکات و ئەو گرتە
ڤیدیۆیەش بووەتە جێی سەرنجی تەواوی میدیا جیهانی و عەرەبییەکان بەتایبەت.
دوزەن تەککال ناوی ئەو رۆژنامەنوسە کچەیە و لەدایکبووی ساڵی 1978 دیاربەکری باکوری
کوردستانە و کوردی ئێزدییە، ئەو لەتەمەنێکی کەمی منداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی روودەکاتە
تاراوگە و لەوڵاتی ئەڵمانیا دەگیرسێنەوە، ساڵی 2007 زانکۆی لایبێنتس لە هانۆڤەر
تەواودەکات و دواتر ماجستێر لە زانستە سیاسییەکان بەدەستدەهێنێت و نامەی
ماستەرەکەی لەبارەی کوردانی ئێزدی لە بارودۆخە سیاسییەکاندا دەنوسێت.
ئەو کچە کوردە رۆژنامەنوسێکی لێهاتووە و ساڵی 2018 لەلایەن دامەزراوەی ( بزووتنەوەی
ئەوروپا- ئەڵمانیا ) نازناوی خانمی فەخری ئەوروپای پێبەخشی ئەمیش بەهۆی ئەو کارە
رۆژنامەوانیانەی لەبارەی قوربانیانی ئیزدیی و کەمینەکانەوە کردبووی.
دوزەن ئێستا بووەتە سەردێڕی تەواوی رۆژنامەکان ئەمیش بەهۆی ئەوەی لە پەراوێزی
کۆبوونەوە و وتارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەچێتە لای ئەحمەد شەرعی، سەرۆکی ئێستای
سوریا و پێی دەڵێت دەمەوێت چەند پرسیارێکت لێبکەم، بەڵام راستەوخۆ لەو کاتەدا
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە لای و بە چاو ئیشارەت
بۆ سەرۆکی سوریا دەکات کە قسەی بۆ نەکات، ئیتر پاسەوانەکانی دووری دەخەنەوە و پێی
دەڵین دواتر.
دوزەن تەککال لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نوسیویەتی: بۆ من ئاسان نەبوو کە بچمە بەردەم ئەحمەد شەرع چونکە ئەو پیشتر
سەرۆکایەتی بەرەی نوسرە و ئازادکردنی شامی کردووە و بووەتە هۆی مردنی کوردە ئێزدییەکان
لە عیراق، چومە بەردەمی و ویستم پرسیار لەبارەی کەمینەکانی سوریاوە بکەم، بەڵام
هیچ وەڵامێکم دەستنەکەوت.
لەکاردانەوەی ڤیدیۆکە بەشێکی لە هاوڵاتییانی کوردیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویانە چواردەورەکەی سەرۆکی سوریا شارەزان لەوەی کە کچانی کورد ئازا و بوێرن، بۆیە رێگریان لە سەرۆکەکەیان کرد قسە بکات بۆ ئەوەی نەکەوێتە دۆخێکی ئیحراجکەرەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

