ژمارەیەک نووسەری سلێمانی بەشداری پرۆژەیەکی هاوبەشی یونسکۆ دەکەن
کوردستان 08:41 PM - 2025-09-29
PUKMEDIA
نووسەر و هونەرمەندا بەشداربووەکان
شاری سلێمانی بەشداری پرۆژەیەکی هاوبەشی یونسکۆ دەکات، کە ماوەی 10 هەفتە دەخایەنێت و بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.
کامەران سوبحان نووسەر و شانۆنامەنووس بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند: پرۆژەکە ژوورێکی ئۆنلاینی نووسەرانە، کە پێنج نووسەر لە شاری سلێمانی و پێنج نووسەر لە شاری مێڵبۆڕنی ئوستوڕالیا بەیەک دەگەیەنێت و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ مێڵبۆڕن شاری ئەدەبیی یونسکۆدا پێکیهێناوە.
راشیگەیاند: مامۆستای ناودار (ئێمەڵی کاڵییەر) سەرپەرشتی دەکات و گەشتێک بەناو هونەری دروستکردنی کەسایەتییدا دەکات، بەجۆرێک هەر نووسەرێک کارەکتەرێکی دیاریکردووە و لەماوەی سەعاتێکدا باسی دەکات، دواتر لەهەر لایەک کارەکتەرێک هەڵدەبژێردرێت، ئامانج لە پرۆژەکە دروستکردنی سەرچاوەی ئیلهامە بۆ نووسینی دەقی نوێ و بنیاتنانی پەیوەندیی نوێ.
نووسەرە بەشداربووە کوردەکان بریتین لە:
لۆنا دڵشاد مەریوانی نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.
کامەران سوبحان نووسەر و شانۆنامەنووس.
هیوا ئەمین نوسەر و سیناریست و دەرهێنەری ئەنیمەیشن لە بواری گێڕانەوەی چیرۆک بۆ میدیای منداڵان و دیزاینەری چیرۆکی ئەنیمەیشنی ئەندێشەیی.
ئەندریا پێشڕەو یەکەم نووسەری کوردستان لەبەرباری ناکارایی مێشکیی ماسوولکەییدا، کە یادنامەی خۆی بە ناونیشانی (چیرۆکەکانی ئەندریا) لە (2023)دا بڵاوکردۆتەوە.
رابەر عومەر حسێن تازەنووسەر و دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی لە زانکۆی سلێمانی.
نووسەر و هونەرمەندە بیانییەکان بریتین لە:
پێنێلەپی بارتلۆ لە شاری مێڵبۆڕن، هونەرمەندێکی فرە-ڕشتەیە کە لەگەڵ هونەری ئاوێزانبوونی ئەزموونی سێ ڕەهەندیی، نواندنی بینراو، و نووسیندا کاردەکات.
جەیمس بەکستن تازەنووسەرێکە کە کارەکانی ئیلهام لە کەنارە پەراوێزخراوەکانی شاری مێڵبۆڕن وەردەگرن بۆ هۆنینەوەی تانوپۆی مێژووە کلتوورییە ناوخۆیی و جیهانییەکان و گێڕانەوە کەسییەکان بەنێو یەکتردا.
ڤیرا هاردیمان لەدایکبووی ئەڵمانیا، نووسەر و پارێزەرە، کە لە ئێستادا لە دۆڵی یارا دەژی. کتێبەکەی بە ناوی (پەیبردن بە شادیی کاتێک ژیان سەخت دەبێت) لە ٢٠٢٤ دا، باس لە ململانێی نووسەر لەگەڵ نەخۆشیی پارکنسندا دەکات.
تەیلەر نەڤارۆ نووسەرێکی نیشتەجێی مێڵبۆڕنە، کە پێش ئەوەی فێری قسەکردن ببێت چیرۆک دەگێڕێتەوە. بەخۆبەخش وەک سەرنووسەرێکی لاو، کار بۆ ڕۆژنامە لۆکاڵییەکەیان دەکات و دەخوێنێت تا ببێتە رۆژنامەنووس.
ئاندرو ستارنەر، بەم دواییانە لە فیلادلفیاوە بەرەو مێڵبۆڕن هاتووە، هونەرمەندێکی شانۆ و لێکۆڵەری نواندنە لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە، نووسین، و ئامادەکردنی نواندندا.
ئینکیوبەیتەر (مەرەکەب-ترووکێن) لەلایەن کۆمەنوێڵس و لەڕێی ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئوستراڵی-عەرەبیەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە بەشێکە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوە و بازرگانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

