سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 08:51 PM - 2025-10-01
ئاسايش
دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لەچالاكییەكدا لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 1ی 10ی 2025، لە گوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان، توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 9 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و 45 دەمانچەی بێمۆڵەت و 92 دەنك حەبی(میپادۆن)كە بازرگانان ئامانجیان ساغكردنەوەی بوو لەهەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند: لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

