فیدراڵیزم لە هزرو پراکتیکیانەی مام جەلال دا
بیروڕا 09:56 AM - 2025-10-02
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
ئەم ساڵ لە یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، دوو هۆكاری سەرەكی هانیدام كە بابەتێك لەسەر مام جەلال و بیری فیدراڵی بنووسم.
یەكەم: راستە مام جەلال دارێژەری بناغەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بووە و كارەكتەری سەرەكیش بووە لە جێگیركردنی سیستمی فیدراڵی لە دەستوری هەمیشەیی عیراق، بەڵام هێشتا نەك لەسەر ئاستی شەقامی كوردستانیی و عیراقی، بەڵكو لەسەر ئاستی بەشێك لە دەستەبژێرەکەی نا ئاگایی هەیە لەسەر ئەو مژارە و ئەندازەی ئەندازیاری مام جەلال درک پێناکەن لە گەڵاڵەکردن و چەسپاندنی فیدراڵی.
ـ هێشتا بەشێك لە خەڵک و تەنانەت هەڤاڵانی یەكێتیش نازانن ئەم بیرۆكەیە چ سەردەمێک لە هزر و ئەندێشەی سەرۆك مام جەلالدا چەكەری كردووە؟
ـ لە كوێ بۆ یەكەم جار ئەو بیرۆكە و تێزەی بو داهاتووی هەرێمی کوردستان بە رەسمی راگەیەندوە؟
ـ كاردانەوە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەو بیرۆكە پێشنیارە چی بووە؟
ـ ئاڵنگاری و بەربەستەكانی بەردەم بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژەیە چی بوون؟
ـ كاتی راگەیاندنی ئەو بیرۆكەیە عیراق بە چ دۆخێكدا تێپەڕ دەبوو؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیارگەلێكی دیكە لەسەر فیدراڵییەت و ئەندێشەی سەرۆک مام جەلال لەم بابەتەدا دەدەینەوە.
دووەم: هۆكاری دووەم بۆ نووسینی ئەم بابەتە رێكەوتێكی تایبەتە بە مێژووی ساڵرۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال و ساڵڕۆژی راگەیاندنی سیستمی فیدرالی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، كە هەردوو یادەكە بەدوای یەكدا دێن، چونکە رۆژی 3ی ئۆكتوبەر یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالە و رۆژی 4ی ئۆكتوبەریش یادی راگەیاندنی فیدراڵییە لە هەرێمی كوردستان.
دەگەڕێینەوە بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی پرسیارەكانی خۆمان، بۆ ئەوەی وەڵامێكی لۆژیكی و دروستمان دەستبكەوێت، گەرەكە گەشتێكی خێرا بەناو بەڵگەنامە و سەرچاوە مێژووییەكانی یەكێتی و شۆڕشی نوێدا بكەین، چاوێك بە یەکەم ئەدەبیاتی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا بخشێنین، کە نامیلكەی سەرۆك مام جەلالە بەناوی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) كە لە كۆتایی ساڵی 1975 نووسیویەتی بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە بەوە ئاشنا ببین دیدگای مام جەلال لەو سەردەم و دۆخەدا بۆ چۆنیەتی چارەسەركردنی دۆزی كورد و چارەسەركردنی كێشەی عیراق بەگشتی چۆن بووە؟ چۆن هەوڵیداوە موتوربەكردنێك لەنێوان شۆڕشی گەلی كوردستان و هێزە دیموكراتخواز و پێشكەوتنخواز و نیشتمانپەروەرەكانی عەرەبدا بكات بۆ پێكەوە گرێدانی خەباتێكی هاوبەش لەپێناو بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی كوردستان و عیراقێكی دیموكراتی، كە دروشمێكی سەرەكی یەكێتی بووە لەو سەردەمە و گونجاو بووە بۆ لەدایكبوونی بیری فیدرالی لەناو هەناوی دروشمەكانی ئاشتی، دیموكراتی، مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین.
هەموو ئەم دروشمانە زەمینە دەرەخسێنن بۆ گیانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عیراق لە چوارچێوەی عیراقێكی پەرلەمانی و فرەیی و فیدراڵیدا، واتە هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ سەرۆك مام جەلال لەو بڕوایەدا بووە، كە سیستمی فیدرالی باشترین رێگاچارەسەرە بۆ دۆزی كورد و كێشەی عیراق بەگشتی، بەڵام بەشێوەیەكی رەسمی لە ساڵی 1987 و لە وڵاتی ئیسپانیا و لە سیمینارێكدا كە تایبەت بوو بە دۆخی عیراق و بەتایبەتی دۆزی كورد لە عیراق و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكە بۆ هەڤاڵ مام جەلال رێكخرا بوو، لەو سیمینارەدا مام جەلال (سیستمی فیدراڵی) لە عیراق بە باشترین بژاردە خستەڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق و پرسی كورد بەتایبەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

