ئیدیۆمی (گۆچانەکەی مام جەلال)
بیروڕا 01:18 PM - 2025-10-02
PUKMEDIA
دەلیل جەمال
مام جەلال وەک ڕێبەر وەک کارێزما و ڕابەری هێزێکی سیاسی وەک یەکێتی و دواجار ڕابەرایەتی کردنی گەلێک لەچوارچێوەی شۆڕشێکی چەکداری و فکری و سیاسی، بۆ ئازادی و سەربەستی کاریکرد.
لەناو مانۆڕی ئەم چەندایەتی و چۆنایەتییەی کەبوونیان هەبوو، پرسیارێک هەمیشە ئامادەگی هەبوو.
چۆن و بە چ سحر و میکانزمێک مام جەلال دەیتوانی هەموو ئەم جیاوازییە لەفکر و سیاسەت و تەنانەت گروپ و هتد ئیدارەبدات؟
تەنانەت لەشاخیش، چۆن و چۆن، شۆڕشی گەیاندە ئامانج و گەلێکی لەبندەستەیی ڕزگارکرد؟
ئەمانە و چەندین پرسیارگەلی دیکە.
مام جەلال چەندین ،شوناس و ناسناوی لەگەڵدابوو، ، هەموو ئەمانە بەجێیەک،
لەناو ئەدەبیاتی سیاسی و ڕووداوەکانی یەکێتی و شۆڕشەکەی ئیدیۆمی (گۆچانەکەی مام) ئەو ئیدیۆمەبوو، بەردەوام لەناو ڕاز و گێڕانەوە و نوسینەکانی شاخ و شار ئامادەگی هەبوو بەڕادەیەک ئەم ئیدیۆمە چووبووە ناو قوڵایی مێژوو ڕووداوەکان، هێندەی بووبووە ترێندێکی مەعنەوی و چەمکێکی دیار هێندە وەک فۆڕمی گۆچان نەدەهاتە پێش چاوان. بەڵکوو واتایەکی دیکەی وەرگرتبوو، ئەویش واتای ڕاستکردنەوە یان چەکووشەکەی مەحکەمە.
ئەم گۆچانە لەمێژوودا بەرسەری گەندەڵکار و خیانەتکاری زۆر کەوتووە، قاچ و قولی زۆر لەوانەی لەڕێ لایاندەداو هەڵەیان دەکرد و روڵمیاندەکرد بریندارکردووە.
بەڕادەیەک کەسێک هەڵەیەکی بکردایە دەیان ووت پێویستی بە گۆچانەکەی مام جەلال هەیە، یان کەسێک خوار و خێچ بوایە دەیان ووت مەگەر گۆچانەکەی مام جەلال ڕاستی بکاتەوە.
هەڵبەت، هەمووئەمانە بۆ سحر و تواناو قابیلیەتی مام جەلال دەگەڕایەوە، کە چۆن گۆچانێکی بێ گیان پڕدەبێت لە ڕۆحی نەمری و بزاوت و زیندویەتی، بەڕادەیەک ئەم گۆچانە دەچێتە ناو ئەدەبیاتی حوکمدان و ئەگەر بڵێم هێندە و زیاتریش لەچەکوشی ناو مەحکەمە کاریگەری هەبوو.زیادەڕۆییم نەکردووە
گۆچانەکەی مام جەلال، بووبووە ڕەمزی دیاری ڕاستکردنەوە و سزادان، لەناو هەمواندا دەوترا، خودا لامانبدات لە گۆچانەکە،
لێرەوەیە دەڵێین مام جەلال کارێزماو ڕابەربوو، مانای دەدا بە بێماناو گیانی دەبەخشی بەبێ گیانی.
گۆچان بۆخۆی دارێکی ڕێکە و دەبێت لاربکرێتەوە ئینجا دەبێتە گۆچان، بەڵام لای مام جەلال ئەم خەسڵەتە دەگۆڕێت، دارێکی لار دەبێتە ڕەمزی ڕێککردنەوەی لارییەکان، ئەمە بۆخۆی دانایی و حەکیمی مام جەلال نیشان دەدات، دواجار لەناو ئەدەبیاتی سیاسی ئیتر جێ دەگرێت و ناو وەردەگرێت و شوناسێک بەخەسڵەتێکی دیار و تایبەتەوە گۆچانەکەی مام جەلال ترێندی ناو ڕووداوەکان دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

