فکری سیاسی جەلال تاڵەبانی لە ماستەرنامەیەکى زانکۆى وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە
کوردستان 09:36 AM - 2025-10-04
PUKMEDIA
سەرۆک جەلال تاڵەبانى
"الفكر
السياسي لجلال الطالباني" ناونیشانێكە لە لایەن تویژەر "عمار عباس
محمود"ەوە ساڵی 2013 لە زانكۆی "وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە" بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستە
سیاسییەکاندا لەژێر سەرپەرشتی پرۆفیسۆر "ماجدة علي صالح" پێشكەشكراوە.
ماستەرنامەكە، بە شێوەیەکی زانستی و ورد باسی لۆژیكی فکری و كارنامەی سیاسی جەلال تاڵەبانی
دەکات، لەوانە: (نەتەوەیی و ناسیۆنالیزم، سۆسیالیزم و دیدگای دیموکراتی،
لیبرالیزم و پڕۆسەی دیموکراسی، تێڕوانینی لە بارەی یەکێتی خاكی عێراقی و چۆنییەتی
تێگەشتن لە كێشەی كورد و ڕێگەچارەكانی) و پێیوایە كە تاڵەبانی وەك کەسایەتییەکی سیاسیی،
ئاوێتەی فکری چەند ڕەوتێك بووە، کە پێکەوە شێوەی بیرکردنەوەی سیاسی و ڕێبازی خەبات
و نۆرمێكی نوێی بەرخۆدانیان ڕسكاندووە.
لە
ناوەڕۆكی ماستەرنامەكەدا هاتووە، كە یەکەم لۆژیكی فکریی تاڵەبانی پەیوەستە بە نەتەوایەتی
و ناسیۆنالیزم، دووەم لۆژیكی فکریی تاڵەبانی بریتییە لە سۆسیالیزم و
دیموكراتی یان سۆسیال دیموکراسی هاوچەرخ و سێیەم لۆژیكی فکریی تاڵەبانی ڕێچكەی دیموکراسی هاوچەرخە.
لە بواری
پراکتیکی سیاسیدا، توێژەر ئاماژە بەوە دەكات، كە تاڵەبانی هەوڵیداوە لە نێوان مافی
نەتەوەییەكانی کورد و یەکڕیزی و پاراستنی یەكێتی عیراق هاوسەنگی دروست بکات، پێی
وایە کە دەبێت کورد بەشداریی چالاك لە سیستەمی سیاسی عیراقدا بکات و لە هەمان
کاتدا مافە نەتەوەییەکانی خۆی بپارێزێت.
لە کۆتاییدا،
توێژەر ئەوە دەخاتەڕوو، كە فکریی سیاسی تاڵەبانی تێکەڵەیەکە لە نەتەوایەتی، سۆسیال
دیموکراتی و گرتنەبەری رێگەچارەی دیموکراسی بۆ چارەسەركردنی گرفتە بنچینەییەكانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

