بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێت
کوردستان 07:47 PM - 2025-10-05
ئاسايش
دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، لەچالاكییەكدا لەسنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: لەئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 4ی 10ی 2025، لەسنووی ئیدارەی راپەڕین توانیان بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبەسەر بڕی پێنج كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، كەماددەكان بەمەبەستی ساغكردنەوە هێنرابوونە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندووە: لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

