ئاسۆ مامەند بۆ گەنجانی کەرکوک: بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە بانگەشە بکەن
کوردستان 10:27 PM - 2025-10-11
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
ئاسۆ مامەند بەرپرسی رێکخستنه‌کانی کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێک ئاڕاستەی جەماوەر و ئەندامانی یەکێتی و سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای کەرکوک دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: له‌م قۆناغه گرنگه‌ی كاروانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، داوا له گشت هاوڕێ و لایه‌نگرانی گەنج ده‌که‌م، که به گیانی به‌رپرسیارێتی، ئارامی و ژیرییه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بچن، که شایسته‌ی مێژووی حزبه‌که‌مان و رێبازی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه رەوان شاد مام جه‌لال تاڵه‌بانی بێت.
بەرپرسی رێکخستنه‌کانی کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەشڵێت: مام جه‌لال فێری کردوین که پێکه‌وه‌ژیان و ئاسایش له کەرکوک بنچینه‌ی سیاسه‌تکردنه و رێزگرتن له گشت پێکهاته و لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌یه، که شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری و مرۆیی به یه‌کێتی ده‌به‌خشێت، بۆیە جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه، که پێشبڕکێی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت هێمن و پاک و بێگەرد بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و دیدگاکان پیادەبکرێت، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای سووکایه‌تی کردن یان ئاژاوه یان خراپه کردن به‌رانبه‌ر به‌وانی دیکە.
لەپەیامەکەیدا ئەوەشدەخاتەڕوو: کەرکوک هه‌رده‌م وەک نموونه‌یه‌کی پێکه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه و ئێمه له یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به‌رپرسیارین له پاراستنی ئه‌م نموونه‌یه، به حیكمه‌ت و به‌کاری ئارام و پابه‌ندبوون به ئه‌خلاقی خه‌باتی سیاسییه‌وه که سه‌رکرده پێشینه‌کانمان دایناوه.
ئاسۆمامەند داواشدەکات : با نەهێڵین ناحەزان دەرفەتێک بۆ تێکدانی بارودۆخەکە بقۆزنەوە، لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ناڕەواکانیان، ئارامى ئەو کەرکوکەی یەکێتییەکەتان ئیدارەی دەکات.
هەروەها دەشڵێت: با پێکه‌وه له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا به گیانی یه‌کێتی و نەستی گەنجانەوە، رێگای سەرکەوتن بگرینەبەر , گۆڕانکاریش به ده‌نگی به‌رز نایەتە دی، به‌ڵکو به کاری راستگۆیانه و باوه‌ڕبوون به داهاتوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

