قوباد تاڵەبانی: یەکێتی زیاتر لەهەر حزبێکی تر پاڵپشتی ڕێکخراوەکان دەکات
کوردستان 07:14 PM - 2025-10-14
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222
سەرپەرشتیاری
بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی وەک هەمیشە و زیاتر
لە جاران و هەروەها زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکەی کوردستان و عێراق پاڵپشتی لە
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات.
قوباد
تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری سەندیکاکان و
رێکخراوەکانی هەولێر رایگەیاند: ساڵی 1984 سەرۆک مام جەلال لە سورداشەوە داوایکرد
هەموو چین و توێژەکان بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان خۆیان لەناو سەندیکا و رێکخراو و
کۆمەڵەکاندا رێک بخەن، یەکێتیی ئەوسا و ئێستاش پێیوایە سەندیکا و رێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی نەک تەنها بۆ داکۆکیکردن لە مافی چین و توێژەکان پێویستن، بەڵکو
پارێزەری دیموکراسی و داینەمۆی گەشەپێدانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵاتن.
قوباد تاڵەبانی دووپاتیشی کردەوە: یەکێتی
وەک هەمیشە و زیاتر لە جاران و هەروەها زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکەی کوردستان و عیراق
پاڵپشتی لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات.
روونیشی کردەوە دەنگدان بە یەکێتی، دەنگدانە بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی
بەهێزتر و داواشی کرد هەڤاڵان هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن تا زۆرترین دەنگی
چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ یەکێتی کۆبکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

