قوباد تاڵەبانی: تەنها یەكێتی مافی خەڵكی كوردستان لەبەغداد دەپارێزێت
کوردستان 04:15 PM - 2025-10-15
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222
قوباد تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 6ی ئازادیی هەولێر رایگەیاند: یەكێتی لە دوای 2003 ەوە بەرگریكار و دابینكەری مافەكانی خەڵكی كوردستان بووە لە بەغداد، لە ئێستاشدا تەنها یەكێتییە دەتوانێت مافەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغداد بپارێزێت.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: بژاردەی دروست بۆ دەنگدەر لە هەر هەڵبژاردنێكدا، دەنگ دانە بە لایەنێك كە بەهێز و كاریگەر و حیساب بۆكراو بێت، لە بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەكاندا رۆڵی كاریگەر و یەكلاكەرەوە ببینێت. بەشێكی گرنگی ویست و داواكارییەكانی خەڵكی پێ جێبەجێ بكرێت و بە كردار سەلماندبێتی كە هەوڵی بۆ داوە و هەوڵی زیاتریشی بۆ دەدات.ئەمەش تەنیا بە یەكێتی دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: لە كۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 6ی ئازادیی هەولێر روونم كردەوە یەكێتی لە دوای 2003 ەوە زیاتر لە هەر لایەنی دیكە بەرگریكار و دابینكەری مافەكانی خەڵكی كوردستان بووە لە بەغداد، لە ئێستاشدا تەنها یەكێتییە بەپێی سەنگ و پێگە و ئەزموونە دەوڵەمەندەكەیەوە دەتوانێت مافەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغداد بپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

