دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
کوردستان 03:36 PM - 2025-10-19
راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو
باززرگانی ماددەی هۆشبەری لەسنووری ئیدارەی راپەڕین و دەستبەسەرداگرتنی بڕی چوار
کیلۆگرام کریستاڵی راگەیاند.
ئەمڕۆ 19ی 10ی 2025 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکردووە: هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی
گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانیویانە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر
دەستگیربکەن و دەستیش بەسەر بڕی چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و
750 دەنک حەبی ترامادۆڵدا بگرن.
لەراگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا
ئاماژە بەوەکراوە: بازرگانەکان لە شەوی 13ی 10ی 20252دا دەستگیرکراون و لە ئێستادا
بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 26ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و
کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

