قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی یەکێتی بریتیە لە بودجە و مووچەی گەرەنتیکراو
کوردستان 04:30 PM - 2025-10-22
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد
تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەیدا
لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی 4ی دێگەڵە و ١ی رۆژئاوای کۆیە و 2ی رۆژهەڵاتی کۆیە
روونیکردەوە بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی بۆ ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
زۆر روونە و لە دوو وشەدایە کە بریتییە لە بودجە و مووچەی گەرەنتیکراو.
قوباد تاڵەبانی
لە کۆیەی مام جەلال و شاری ناودارانی کوردەوە، رایگەیاند: بەرنامە و سیاسەتی
یەکێتی بۆ ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق زۆر روونە و لە دوو وشەدا بریتییە
لە بودجە و مووچەی گەرەنتیکراو، داواکاریی سەرەکیی خەڵکی کوردستانیش رێک هەمان
شتە.
راشیگەیاند:
خەڵکی کوردستان بێزاربوون هەموو مانگێک لە چاوەڕوانی هات و نەهاتی مووچەدابن، خەڵک
خزمەتگوزاری، هەلی کار، بووژانەوەی بازاڕ و شەفافییەتیان دەوێت، هەموو ئەمانەش
بەبێ بودجەیەکی گەرەنتیکراو بەدی نایەت.
قوباد
تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: گەرەنتیکردنی بودجە و مووچە
نە بەو لایەنە دەکرێت کە بەردەوام پەیوەندیی هەرێم و بەغداد تێک دەدات و نە بەو
لایەنە بچووکانەش دەکرێت کە کەس حیسابیان بۆ ناکات و بە درێژایی هەموو ئەو ساڵانەی
رابردوو هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە و تەنها ئامانجیان بووەتە لاوازکردنی پێگەی
یەکێتی.
هەر لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆیە لەگەڵ هەڤاڵان و هاوشارییەکانی مام لە هەموو سێکتەرەکان و کۆمیتەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆبووەو جەختیکردەوە کە سەرکەوتنی یەکێتی، سەرکەوتنی کوردستانە، سەرکەوتنی یەکێتی هاوتایە بە پاراستنی هەموو دەستکەوتەکان و هەنگاونانە بەرەو سەقامگیریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی کێشەی بودجە و مووچە، راشیگەیاند: ئەم یەکێتییەی ئێستا چاوی لە هەوڵ و هیممەتی کۆیە و کۆییەکانە، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێن و یەکێتییەکەی خۆتان و یەکێتییەکەی مام سەربخەن.
جەختیشیکردەوە، تێدەگەین کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حیزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێز خراوە، بەڵام تەنها یەکێتییەکی بەهێز دەتوانێت کۆتایی بەم پەراوێزخستنە بهێنێت و کۆتاییشی پێ دەهێنین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

