شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: دەتوانن بەدەنگدان گۆڕانکاریی ریشەیی دروستبکەن
کوردستان 07:20 PM - 2025-10-22
راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەشرینی یەکەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بوو کە بۆ پشتیوانیکردنی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەڵبژاردنی سلێمانی، رێکخرابوو.
لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەدا، شێخ جەعفەر لە وتەیەکدا باسی لە مێژووی پڕ لە شانازی یەکێتیی و خەبات و قوربانیدانی جەماوەرەکەی کردو ئاماژەی بەوەکرد، کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەقۆناغێکی پڕ لە نائومێدی خەڵکی کوردستان دامەزرا، بەڵام لەماوەیەکی کەمدا توانی ئەو نائومێدییە نەهێڵێت و شکست بە پیلانی لەناوبردنی میللەتی کورد بهێنێت و دواتریش لە راپەریندا کۆمەڵێک دەستکەوتی نەتەوەیی گرنگی بۆ کورد بەدەستهێنا.
پاشان ئاماژەی بەوەکرد،کە قۆناغی ئێستا جیاوازەو خەباتی دیموکراسی و پەرلەمانی دوو خەسڵەتی دیاری قۆناغەکەن و پێویستە جەماوەری کوردستان بەباشی لەو راستییە بگەن کە دەتوانن لەڕێی هەڵبژاردن و دەنگدانەوە گۆڕانکاریی ریشەیی دروست بکەن، هاوکات دەتوانرێت لەڕێی رەوانەکردنی زۆرترین ژمارەی کاندیدی بەتوانای نێو لیستی 222ی یەکێتی، دەستکەوتی گەورەی نیشتمانیی و نەتەوەیی بەدەستبهێنرێت و یاسای گونجاو دەربکرێت کە لەبەرژەوەندی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

