عیماد ئەحمەد: هێزی یەکێتی لە جەماوەرەکەیەتی
کوردستان 06:18 PM - 2025-10-23
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی بازنەی هەڵبژاردنی ئازادی کرد و رایگەیاند: سیاسەت و واقیع بینی یەکێتی بۆ رووداوەکان وای کرد وەک هێزێکی کاریگەر ، رۆڵی میحوەریی و یەکلاکەرەوە لە بەغداد بگێڕێت و کێشەکانیش بە ویست و بەرژەوەندی خەڵکەکەمان یەکلایی بکاتەوە .
لەمیانی سەردانەکەدا هەڤاڵ عیماد ئەحمەد وێڕای دەست خۆشی و دەربڕینی پێزانین بۆ هەڤاڵان و کادرانی دڵسۆزی و بەوەفای یەکێتی کە دڵسۆزانە لە بازنە جیاجیاکان لە شارو شارۆچکەکان لە کاردان بۆ سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی ،و دووپاتی لە پابەندبوون بە سیاسەتی خزمەتکردنی خەڵک و چەسپاندنی بنەمای هاوبەشێتی کردەوە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و رایگەیاند: یەکێتی لە هەموو قۆناغەکاندا هێزو سەنگی خەڵکی کوردستان بووە لە بەغدا و بە زمانی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال سیاسەتی کردوە و هەر سازشکردنێکی کردبێت لەسەر بەرژەوەندی حزبی بووە نەک بەرژەوەندی و مافەکانی کوردستان ، بۆیە هەر ئەمە وایکرد یەکێتی ببێتە هێزی یەکلاکردنەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بێتە پارێزەری راستەقینەی بەدیهێنای خواستەکانی هاووڵاتیان .
عیماد ئەحمەد وتیشی : دڵنیابن ئەوەی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی دەیڵێین جێبەجێی دەکەین و بە بەرنامەو روئیایەکی نیشتمانیی و بەرپرسیارانەوە لەئاست قۆناغەکەو داوای خەڵکی خۆماندا دەبین ، بۆیە ئەرکی هەموومانە ، بە تایبەت ئەوانەی دەربەستن بە باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک کار بکەین بۆ سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی ، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە ناوەند زامنی قووت و بژێوی خەڵکەکەمانە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

