لیژنەی چاودێریی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی: دروشمی واقیعی و هەنگاوی ستراتیژیمان هەڵگرتووە
کوردستان 04:11 PM - 2025-10-25
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاودێری یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ 25ی 10ی2025، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی، بە سەرپەرشتی سەركەوت زەكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی سالار سەرحەد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاودێری یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكە سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی رایگەیاند: بە گەشبینییەوە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەڕوانین و زۆرترین هەوڵەكان بۆ ئەوەیە ئەو بەربژێرانە بچنە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە دەستدەهێنن و خزمەت بە دۆزی رەوای گەلی كورد دەكەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەبێت كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەنگ بەو لیستە بدەن كە ئاڕاستەی گۆڕانكاری لە ژیان و قوتی خەڵكی و پارێزگاری لە مافە دەستوریەكانی گەلی كورد دەكەن و درێژە پێدەری رێبازی (سەرۆك مام جەلال)ن، بۆ پاراستنی پڕەنسیپی ئاشتی و پێكەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلانی عیراق دا.
هەڤاڵ سەركەوت زەكی رایگەیاند: جیاواز لە پرۆسەكانی رابردوو، رۆڵی چاودێرەكانی (ی.ن.ك) لە هەڵبژاردن، ئەوە دەردەخەن كە پرۆسەی چاودێریكردن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئاراستەی رێكخستنی پرۆسەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەڕوات، كە دروشمێكی واقعیمان بەرزكردۆتەوە، بە شێوەیەك كە هەڵمەتی هۆشیار كردنەوەی دەنگدەران بە مافە سیاسییەكانیان لە خۆدەگرێت.
لایخۆشیانەوە هەڤاڵانی بەشداربوو ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، ئەم هەڵبژاردنە پێویستی بە دەستەبەركردنی كەشوهەوایەكی ئارام و سەقامگیر هەیە و ئەوەش بە دووركەتنەوە دەبێت لە گوتاری پڕ لە رق و كینە، و رشتبوونە بە كلتوری دیموكراسی و بردنەوەی هەڵبژاردن و باڵادەستبوونی هێزێكی مەدەنیی وەك حزبەكەی سەرۆك مام جەلالە لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

