مامۆستایانی كەركوك پشتیوانی لە لیستی 222 دەكەن
کوردستان 09:58 AM - 2025-10-26
PUKMEDIA
مەراسیمی رێزلێنان لە ژمارەیەك مامۆستای خۆبەخشی خوێندنی كوردی لە كەركوك
لە مەراسیمێكدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك مامۆستای خۆبەخشی خوێندنی كوردی لە كەركوك و مامۆستایانی شارەكەش پشتیوانی خۆیان بۆ سیاسەتی یەكێتی لە شارەكە و لیستی 222 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتكردەوە.
لە مەراسیمەكەدا كە ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری كەركوك سەلاحەدینی یەكێتی ئامادەی بوو رایگەیاند: لە حەوت هەزار پلە وەزیفییەكەی پێشوودا كە دادەمەزرێن ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی خۆبەحشی تێدایە و ئەوانەی دیكەش بە هەوڵی پارێزگاری كەركوك هەوڵدەدەین لە بودجەی پتڕۆدۆلاری كەركوك دایانبمەزرێنین تا ئەوكاتەی بەشێوەیەكی رەسمی دادەمەزرێندرێن.
راشیگەیاند: ئەركی حكومەتی خۆجێی كەركوكە كار بۆ دامەزراندنی ئەو مامۆستا خۆبەخشانە بكات، هاوكات وەك یەكێتیش بەڵێن بە سەرجەم توێژەكانی شارەكە دەدەین كە دەرگای دامەزراندنیان بۆ بكەینەوە و هەرچییەك لە تواناماندا هەبێت بۆیان بكەین.
هەر لە مەراسیمەكەدا رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: وەك چۆن لە رابردوودا بەڵێنمان دابوو لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ ئیدارەیەكی نوێ لە كەركوك دروستبكەین و دروستمان كرد، بۆ داهاتووش بەڵێن دەدەین بێ جیاوازی خزمەتی زیاتری سەرجەم توێژەكانی شارەكە بكەین.
بەهەوڵی نوێنەرانی یەكێتی لە بەغداد هەوڵمانداوە پرس و كێشەكانی مامۆستایانی خۆبەخش بگەیەنینە وەزارتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشەكانیانداین.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، پارێزگاری كەركوك جگە لەوەی كە رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەك مامۆستای خۆبەخش لەسەر بودجەی پتڕۆدۆلار دەربڕیوە، هاوكات رەزامەندیشی داوە لەسەر دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و سوودمەندبوونی ئەو توێژە گرنگەی كەركوك لە زەوی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

