سەعدی پیرە:یەکێتی پشتگیری لەسەرجەم پێکهاتەکانی گوێر و ناوچەکانی دیکە دەکات
ی ن ک 04:07 PM - 2025-10-26
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە و پیاوماقوڵانی گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی گوێڕ
ئەمڕۆ 26ی10ی2025،
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای
مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر پێشوازیکرد لە ئەحمەد حەمد عەزیز لهێبی كانديدی ژمارە
62 ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لیستی (اتحاد اهل نینوی) و ژمارەیەک لە شێخ و کەسایەتی
و پیاوماقوڵانی گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی
گوێڕ.
لەو دیدارەدا
کە هەڤاڵان نامیق ساقیە لێپرسراوی کۆمیتەی گوێڕ ، نامیق رەسوڵ لێپرسراوی بازنەی
دووی گوێڕ لە بازنەی دووی هەڵبژاردنەکانی موسڵ ئامادەیبوون، وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان
دەربڕی بەو پێشوازیە گەرمەی لێیانکراوە، هاوکات تیشکیان خستە سەر پەیوەندی لەمێژینەی
دۆستایەتی و برایەتی نێوان کورد و عەرەبە ڕەسەنەکانی ناوچەکە، بەتایبەتیش تێڕوانینەکانی
سەرۆک مام جەلال لەبارەی پێکەوە ژیان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکان.
لای
خۆشییەوە سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی لەسەر پاراستنی ئەو پەیوەندیە مێژووییەی نێوان
کورد و عەرەبە ڕەسەنەکانی ناوچەکە کردووە کە ساڵەهایە لە ناوچەکەدا وەک برا بەیەکەوە
دەژین هەر لەسەر ئەو بنەمایەش لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان لە عەرەبە رەسەنەکانی ناوچەکە
کاندیدێکی هەیە بەوهیوایەی ئەو گیانی تەبایی و یەکڕیزیە قوڵتر ببێتەوە و خەڵکی
ناوچەکە نوێنەرێکی راستەقینەی خۆیان هەبێت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ زیاتر
خزمەت گەیاندن بە کۆمەڵانی خەڵک و گەیاندنی خواست و داواکاریەکانیان بە دەزگا و
دامەزراوەکانی حکومەت.
سەعدی ئەحمەد
پیرە ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پشتیوانی تەواوی خواست و
داواکاریەکانی خەڵکی شارۆچکەی گوێڕ و گوندەکانی دەوروبەری دەکات و هەموو هەوڵێکی دەدات
بۆ فەراهەم کردنی ژیانێکی باشتر و خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سەرجەم دانیشتوانەکەی بە هەموو
پێکهاتەکانیەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

