شێخ جەعفەر بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: کار بۆ باشترکردنی رەوشی ژیان و گوزەرانتان دەکەین
کوردستان 02:33 PM - 2025-10-27
PUKMEDIA
کۆبونەوەی شێخ جەعفەر لەگەڵ خاوەنپیداویستییە تایبەتەکان
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەشرینی یەکەمی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە لە حەوت رێکخراو پێکدێن، کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە جوتیار نوری و عومەر جەبار سەرۆکی ئەنجومەنی رێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئامادەی بوون، شێخ جەعفەر ستایشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کرد و پێی راگەیاندن؛ ئێوە توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەن و نموونەی خۆڕاگریی و متمانەبەخۆبوونن و لەلایەن کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە رێزلێگیراون و گوێ لەقسەتان دەگیرێت.
هاوکات، سڵاوی سەرۆک بافڵی پێگەیاندن و پێی راگەیاندن "ئەم دیدارە لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەباشترین و خۆشترین دیدار و کۆبوونەوە دەزانم"، هەروەها ئەوەی وەبیرهێنانەوە کە خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال گرنگی و بایەخێکی زۆری بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدا و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابوو کە لەڕێی رێکخراوەکانتانەوە خزمەت بکرێن و داکۆکی لە مافەکانتان بکرێت.
هەروەک ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتیی لە رابردوودا لەگەڵ خەم و ئازارەکانی ئێوەدابووەو لە داهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی رەوشی ژیان و گوزەرانتان دەکات و لەهەوڵی ئەوەدا دەبێت کە لەڕێی نوێنەرەکانییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاساگەلێک دەربکرێت کە لە بەرژەوەندیی خزمەتکردنی ئێوەدابێت، هەربۆیە پێویستە دەنگی دلێرتان بۆ کاندیدانی دڵسۆزی یەکێتی لە لیستی 222 بێت، دڵنیاشین کە ئێوەی ماندوونەناس لە رۆژی 11/11 خۆتان و کەسوکارتان ناوەندەکانی دەنگدان سەوزپۆش دەکەن و لیستی یەکێتی سەردەخەن.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە عومەر جەبار و سامان حسێن وتەیان پێشکەشکرد و دواتر ژمارەیەک لە کاندیدانی لیستی 222 خۆیان بەئامادەبووان ناساند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

