قوباد تاڵەبانی: یەکێتییەکی بەهێز واتە کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر
کوردستان 02:15 PM - 2025-10-28
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد
تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ
هەڵبژاردنی خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ئامادەبوونی فەیسەڵ کەریم خان
لە سیدەکان لە دیدارێکیدا لەگەڵ خزم و دۆستانی برادۆست رایگەیاند: ئەم یەکێتییە ئەوەندە بەهێزە کە
رێگە نادات غەدر لە هەڤاڵان و جەماوەرەکەی بکرێت ،بۆیە یەکێتییەکی بەهێز واتە
کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر.
قوباد تاڵەبانی
لەمیانەی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد: هۆزی برادۆست وەک زۆرێک لە هۆزەکانی دیکە
رۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە پاراستنی خاکی کوردستان و شوناسی کوردبوونمان.
دووپاتیشی
کردەوە: نەوەکانی خانی لەپ زێڕین و پاڵەوانانی قەڵای دمدم سیمبولێکی گەورەی
ئازایەتیی کوردن و هەردەم سەلماندوویانە کە دەمرن بەڵام سەردانانەوێنن.
سەرپەرشتیاری
بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: پەیوەندیی مێژوویی نێوان
جەنابی سەرۆک مام جەلال و میری میران کەریم خانی برادۆستم بیرهێنایەوە کە چۆن لە
یەکەم رۆژی دەستپێکی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ئەو پەیوەندییە پتەوە دروست بوو و تا
ئێستاش بەردەوامە.
قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە: یەکێتی ساڵی 2025 زۆر جیاوازە لە یەکێتییەکەی پێش دە ساڵ، ئەم
یەکێتییە ئەوەندە بەهێزە کە رێگە نادات غەدر لە هەڤاڵان و جەماوەرەکەی بکرێت و تا
بە دەنگی خەڵک بەهێزتریش بێت، باشتر و کاریگەرتر رووبەڕووی غەدر و ناحەقی
دەبێتەوە.
لە کۆتایشدا داوای
لێکردن لەم ماوەیەدا تا دەتوانن خەڵکە زویربووەکەی یەکێتی ئاشت بکەنەوە و دەنگی
زیاتر بۆ یەکێتی کۆبکەنەوە، چونکە یەکێتییەکی بەهێز واتە کوردستانێکی بەهێز و
سەقامگیر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

