قوباد تاڵەبانی: یەکێتی دەتوانێت و دەیەوێت کێشەکان لە بەغداد چارەسەر بکات
کوردستان 07:47 PM - 2025-10-28
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی،
سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی
خولی شەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی سۆران و
دیانا و باڵەکیان دووپاتی کردەوە: یەکێتی ئەو هێزەیە کە هەم دەتوانێت و هەم دەیەوێت
کێشەکان لە بەغداد چارەسەر بکات.
قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا، رایگەیاند: رەنگە زۆر کەس و لایەن بتوانێت بە ئاسانی باس لە کێشە و
گرفتەکانی خەڵک بکات، چونکە روونە کێشە و داواکاریی خەڵک چییە، بەڵام هەموو کەس و
لایەنێک توانا و هێزی پێویستی نییە چارەسەریان بکات، یەکێتی ئەو هێزەیە کە هەم دەتوانێت
و هەم دەیەوێت کێشەکان لە بەغداد چارەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: دابەشبوونی دەنگی خەڵکی ناڕازی و بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن
لە بەرژەوەندی ئەو لایەنەیە کە هۆکار و سەرچاوەی کێشەکانە، بۆیە پێویستە هەڤاڵانمان
لەم ماوەیەدا هەموو هێزی خۆیان بخەنەگەڕ تا زۆرترین خەڵکی ناڕازی هان بدەن تا دەنگ
بدەن بە یەکێتی، چونکە بەڵێن و بڕیاری یەکێتییە کە دەبێتە هێزی خەڵکی ناڕازی
کوردستان لە بەغداد و لە کوردستان.
قوباد تاڵەبانی دووپاتیشی کردەوە: قەزای سۆران بۆ یەکێتی مەڵبەندێکی زۆر گرنگە،
چونکە شوێنی بەیەکگەیشتن و تێکەڵاوبوونی چەندین زاراوە و کلتوری جوانی کوردستانە،
هەروەها دەڤەری باڵەکایەتیش روونە کە بۆ یەکێتی ئەو دەڤەرە هەمیشە سەوزەیە کە خەڵکەکەی
لە هەنگوینەکەی شیرینترن و یەکێتی و باڵەکیان رەگیان لەناو یەکتردا داکوتیوە و لە یەک
دەچن و هیچ کامیان هەرگیز دەستەمۆ ناکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

